گەریلاکان بۆ جەردەوانان: دەست لە چەکى دەوڵەت هەڵگرن
ئەو گەنجانەى لە بنەماڵە جەردەوانەکانەوە رۆیشتوون و بەشداری ریزەکانى گەریلا بوون، ئێستا وەک گەریلا داوا لە بنەماڵەکانیان دەکەن دەست لە چەکى دەوڵەت هەڵگرن.
ئەو گەنجانەى لە بنەماڵە جەردەوانەکانەوە رۆیشتوون و بەشداری ریزەکانى گەریلا بوون، ئێستا وەک گەریلا داوا لە بنەماڵەکانیان دەکەن دەست لە چەکى دەوڵەت هەڵگرن.
ئەو گەنجانەى لە بنەماڵە جەردەوانەکانەوە رۆیشتوون و بەشداری ریزەکانى گەریلا بوون، ئێستا وەک گەریلا داوا لە بنەماڵەکانیان دەکەن دەست لە چەکى دەوڵەت هەڵگرن.
ئۆپراسیۆنى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر بۆ داگیرکردنی هەموو کوردستان، هەم لە باشوور و هەمیش لە باکووری کوردستانەوە بەردەوامە. جەردەوانان لە هێڵی پیشەوەى ئۆپراسیۆن دەدەنە بەرخۆیان و لەمدواییەدا بەشداریشیان پێکردن لە ئۆپراسیۆنى داگیرکردنى باشووری کوردستاندا. سوپاى تورکیا جەردەوانان بەشداری ئۆپراسیۆنەکەی ناوچەى برادۆست لە باشووری کوردستان کردووە و بەرەو مەرگیان دەبات. گەریلاکانى یەژەئا ستار (YJA Star)، کە لە بنەماڵەى جەردەوانەکانەوە هاتوون و بەشدارى ریزى گەریلا بوون داوایان لە بنەماڵەکانیان کرد دەستبەجێ دەستبەرداری چەکى دەوڵەتی تورک بن.
http://anfnews.tv/files/1011-gerillalardan-koruculara-silahlar-brakma-cagrs.mp4
جەردەوانى نەریتێکى کۆنى دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانە
بەرخۆدان سەرحەد گەریلاى یەژەئا ستار رایگەیاند، بنەماڵەکەى لە ناو سیستمى جەردەوانیدایە و داواى لە بنەماڵەکەى کرد، کە دەوڵەتى تورک لە رووی ئابوورییەوە بە خۆییەوە بەستویەتییەوە، دەست لە چەکى دەوڵەتى تورکیا هەڵگرن.
گەریلا بەرخۆدان سەرحەد ئەوەى بە بیرهێنایەوە و بە بنەماڵەکەى وت، هەموو دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان وەک سیاسەتێکى سەرەکی؛ سەرەتا کۆمەڵگە هەژار دەکەن و دواتر لە ڕێگەى ئابوورییەوە بەخۆیانییەوە دەبەستنەوە. راشیگەیاند، دەوڵەتى تورک سیستمى جەردەوانییەکەى لەسەر ئەو بنەمایە دروستکردووە.
بەرخۆدان سەرحەد وتیشى "جەردەوانى بەردەوامیى سوپاى حەمیدییە. بەداخەوە بنەماڵەکانمان لە ناو ئەو چەرخەى سیستمدان. یەکێک لەو بنەماڵانە بنەماڵەى منە. بنەماڵەکەم پێویستى بە دەستکەوتنى هەلی کار هەیە و بۆ ئەوەش خۆى داوەتە دەست ئابووری و پارەى دەوڵەت و بەوشێوەیە خۆیان دەژیەنن. بەداخەوە ئەوە نەزانییە. ئێستاش وەک شەڕڤانێکی ئازادی لە تێکۆشاندام بۆ رزگارکردنى خاکەکەم، داوام لە بنەماڵەکەم ئەوەیە دەستبەرداری چەکى دەوڵەتى تورک بن".
دەست لە چەکى دەوڵەت هەڵگرە
رۆژین سەرهەڵدان گەریلایەکى ترى یەژەئا ستارە و لە رۆژهەڵاتى کوردستانەوە بەشداری ریزى گەریلا بووە و رایگەیاند "بنەماڵەکەم بەپارە کارى سەربازى ئەنجام دەدەن و ئەوەش بووەتە هۆى شەهیدبوونى چەندین گەریلا. لەبەر ئەوە لە دژى بنەماڵەکەم راپەڕیم و بەرەنگاریان بوومەوە و خۆم گەیاندە چیاکانى وڵاتەکەم. بۆیە ئێستا بەشێک لە تێکۆشانەکەمان لە دژى بنەماڵەکانمانە. ئەوەش ڕێگا بەڕووی بارودۆخێکى زەحمەتدا دەکاتەوە، بەڵام لێرە هاوڕێکانمان شەهید دەبن. بە چاوى خۆت ئەوە دەبینیت کە بنەماڵەکەت بەشدارە لە شەهیدبوونى گەریلادا. بۆیە ئەوە قبوڵ ناکرێت. ئێستاش وەک گەریلایەک داوا لە بنەماڵەکەم دەکەم دەست لە چەکی دەوڵەت هەڵگرن و چەکى گەریلا هەڵبگرن".
جەردەوانى سیستمى پارچەکردنى کوردستانە
زیلان گۆیى یەکێکى تر لە گەریلاکانى یەژەئا ستارە لە ناوچەى برادۆست و لەبارەى سیستمى جەردەوانییەوە وتى "جەردەوانان زۆر زیاتر لە سەربازان بەشداری لە شەڕەکاندا دەکەن. ئەوانیش برا و مام و خاڵی ئێمەن. دەوڵەمەندەکانى تورک منداڵەکانیان نانێرن بۆ شەڕ، بەڵام چەک دەدەنە دەستى کورد، چونکە پێویستیان بە پارەیە".
گۆیى لەبارەى هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەرەوە بۆ داگیرکردنى باشوورى کوردستان وتیشی "جەردەوانەکانیش بەشدارن لە ئۆپراسیۆنى داگیرکردنى ناوچەى خواکورکدا. ئامانجى دەوڵەتیش لە بەشدارى پێکردنى جەردەوانەکان ئەوەیە، کە برا بە دەستى برا بدا بە کوشت. ئەوەش شێوازێکى ترى پاکتاوکارى و کۆمەڵکوژییە".
گەریلا گۆیى لە کۆتایى وتەکانیدا ئەوەى بۆ بنەماڵەکەى وت "ئەوەى لە ئۆپراسیۆنەکاندا ڕووبەڕووتان دەبنەوە منداڵەکانى خۆتانن. یانى ئێمەین. داوای ئێمە نەک تەنها بۆ ئازادیى خۆمان، بەڵکو بۆ ئازادیى ئێوە و گەلەکەشمانە".