گەریلاکان لە خواکورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، ٢ سەرباز کوژران

گەریلاکانی هەپەگە-یەژا-ستار ٢٦ی ئەم مانگە لە ناوچەی خواکورک لە دژی هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەنگەرێکی سوپای تورک رووخێندرا و ٢ سەربازیش کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکییەکەوە راگەیێندراویکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید رۆنیا و شەهید باگەر دا لە ٢٦ی شوبات کاتژمێر ١٤:٠٠ لە دژی سەربازەکانی سوپای تورک لە گردی کەڤۆت-ی سەر بە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەنگەرەکانی دوژمن بە ئامانج گیران و هێندەی ئاشکرا بوو، ٢ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بووە.

سوپای دەوڵەتی تورک دوای چالاکییەکە گوندی دایلای بە چەکی قوڕس بوردومان کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا منداڵێکی ١٢ ساڵان بە ناوی شەڕڤان سالح بریندار بووە و زیانێکی زۆری مادیش بەر گوندەکە کەوتووە. سوپای تورک هەروەها لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەو بە پشتیوانی هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکییەکەی ئەنجامدا بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنی خۆی."

ز.ش