گەریلاکان لە یەکینە شاراوەکانی سوپای تورکیاندا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە جۆلەمێرگ لە دژی یەکینە شاراوەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێندەی پشتڕاست کراوەتەوە لەو چالاکیەدا ٢ سەرباز سزا دراون و چەندین سەربازی تریش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە راگەیێنراوێکدا لە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دا رامانگەیاندبوو، سوپای داگیرکەری تورک لە ٣١ی ئابدا لە هەرێمی سومبولی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردووە و یەکینە شاراوەکانیان لە هەرێمەکە کەمین دادەنێن.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا، لە ٢ی ئاب لە دەڤەری سرتی عەزیزان، یەکینە شاراوەکانی سوپای دەوڵەتی تورکیان خستە ژێر چاودێری خۆیانەوە. دوای ماوەیەک لە بەدواداچوون و چاودێریکردن، هەمان رۆژ لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە نزیکەوە بە توندی لێیدان. لەو چالاکیەدا هێندە پشتڕاست کرایەوە، ٢ سەربازی دوژمن سزا دران و چەندین سەربازی تریش بریندار بوون. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک، سەربازە کوژرا و بریندارەکانیان بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوور خستەوە.

ئەو ئۆپڕاسیۆنە لە ٢ی ئەیلولدا، لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بێئەنجام کۆتایی پێهاتن.

هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی پاراستنی میدیاش بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەدا؛

٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٥:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری ئاوی لۆلانی سەر بە هەرێمی خواکورک و لە کاتژمێر ١٧:٠٠-١٨:٠٠ کوێستانەکانی بەربزنانی سەر هەرێمی گۆشنێیان بوردومان کرد.

٤ی ئەیلول لە کاتژمێر ١٨:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد.

لەو بوردومانانانەدا هیچ زیانێکی هەڤاڵانی ئێمەی بەدواوە نەبوو."

ز.ش