گەریلاکانى هەپەگە لە هەڵمەتى شۆڕشگێڕیدا زیانى قورسیان بە داگیرکەران گەیاندووە

چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە لە دژی هەوڵەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ داگیرکردنى باشوورى کوردستان لە چوارچێوەى "هەڵمەتى شۆرشگێڕیى شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز" درێژەى هەیە.

چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە لە دژی هەوڵەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ داگیرکردنى باشوورى کوردستان لە چوارچێوەى "هەڵمەتى شۆرشگێڕیى شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز" درێژەى هەیە.

چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە لە دژى هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ داگیرکردنى باشووری کوردستان بەردەوامیى هەیە.

گەریلاکانى هەپەگە لە دژى سەربازانى تورکیا لە گردی لیلکان چالاکییان ئەنجامدا. پەیامنێری ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF) لەو ناوچەیە شانبەشانی فەرماندەکانى گەریلا چاودێریى چالاکییەکەیان کرد و چەند دیمەنێکى چالاکییەکەیان تۆمارکرد. هاوکات لەگەڵ تۆمارکردنى چالاکییەکەدا زانیاریی لەبارەى چالاکییەکە و هەروەها لێدوانى فەرماندەی گەریلاکانى گواستەوە.