گەریلاکانى هەپەگە بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکەوە قسەیان بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) کرد. دەنیز گیوڤەن گەریلاى هەپەگە رایگەیاند، پەکەکە لە ٤١هەمین ساڵی تێکۆشاندا سەرکەوتنى زیاتر بە دەست دەهێنیت.
ئاماژەى بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و راشیگەیاند "یەکیک لە گەورەترین ئامانجەکانى ساڵی نوێى تێکۆشان، ئازادیى جەستەیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە. بۆ ئەوەى ٤١هەمین ساڵی پەکەکە ببێتە ساڵی ئازادیى جەستەیى ریبەر ئاپۆ و هاوڕێیانى تر، ئێمە تێکۆشانى خۆمان گەورەتر دەکەین و بەرەنگاری و داکۆکیى زیاتر دەکەین".
گیوڤەن گەریلای هەپەگە داوای لە گەنجانى کرد و وتی "چ لە چیاکان و چ لە ناوچەکانى تر، دەبێت گەنجانی لە دژی سیاسەتی دەستگیرکردن و زیندانیکردن و کۆمەڵکوژکردنى گەلی کورد بەرەنگاری بکەن. گەریلاکانى کوردستانیش بۆ گەلەکەى خۆیان چییان لە دەست بێت ئەنجامی دەدەن. ئێمە لەسەر رێگای رێبەرەکەمانین و بۆ ئەوەى ئازاد بێت، بەشێوەیەکى بێ هاوتا تێدەکوشین".
"پەکەکە بۆ ئەو گەلانە تێدەکۆشێت، کە مافەیان دەخورێت و زوڵمیان لیدەکرێت"
ئێریش ئاندۆک گەریلایەکى تری هەپەگە ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنی پەکەکەى پیرۆز کرد و وتى "پەکەکە بۆ هەموو گەلانى بندەست دامەزراوە. پەکەکە سەردەکەوێت و هەموو گەل ئازاد دەبێت. پەکەکە لە رۆژی دامەزراندنییەوە ئازادیى گەلانى بۆ خۆی کردووەتە بنەمای تێکۆشان. ئێمەش بۆ ئەوە دەبینە وەڵامدەرەوە و خەون و خولیای گەلەکەمان بەدی دەهێنین. ئێمە تۆڵەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەینەوە. ئێمە لێرەوە داوا لە خوشک و براکانمان دەکەین، روو لە چیا ئازادەکان و ریزەکانى تێکۆشان بکەن. دەبێت گەلەکەمان و گەنجان ریگا بە سیاسەتەکانى دوژمن بۆ رەشکردن و ناشیرکردنى پەکەکە نەدەن".
فیراز جودی گەریلایەکى تری هەپەگەیە و باسی ئەوەیکرد "زەحمەتە مرۆڤ تەنها بە قسە باس لە ئاست و خەباتى پەکەکە بکات، چونکە کاتێک مرۆڤ سەیری کردەوە و کردارەکانى پەکەکە دەکات ئەو کات راستییەکانى پەکەکەش دەبینێت. پەکەکە لە دژی ئەو ناهەقی و زوڵمە، کە لە گەلان دەکرێت، تێدەکۆشێت. بە رۆح و ورەی کەمال، مەزڵوم، خەیری، حەقی، زیلان و بێریتان تێدەکۆشێت. ٤١هەمین ساڵی پەکەکە دەبێت ساڵی ئازادیى گەلی کورد و گەلانى تر".
ر.م