گەریلاکانی ئازادی: وەرن پێکەوە ئاڵای شۆڕش بەرز بکەینەوە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بانگەوازێکیان ئاڕاستەی گەنجان کرد کە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا ببن و وتیان،"وەرن پێکەوە ئاڵای شۆڕش بەرزبکەینەوە و پێکەوە ئازاد ببین."
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بانگەوازێکیان ئاڕاستەی گەنجان کرد کە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا ببن و وتیان،"وەرن پێکەوە ئاڵای شۆڕش بەرزبکەینەوە و پێکەوە ئازاد ببین."
باوەر بۆتان گەریلای هەپەگە لەبارەی سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەسەر گەنجان وتی،"وەک هەموو کەسێک دەزانێت دەوڵەتی تورک لە کوردستان بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات. خاکەکەمان داگیر دەکات و هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان، تا دۆخەکە بەم شێوەیە بێت، شەڕی بەرگری ڕەوا بەردەوام دەبێت. لە تێکۆشانی خۆماندا هیچ کاتێک سەرمان لەبەرانبەر دەوڵەتی تورک دانەنەواندووە. لە مێژوویی کورد دا شێخ سەعید، سەید ڕەزاش لە بەرانبەر دوژمن هیچ کاتێک سەریان دانەنەواند، یەک هەنگاویک بەرەو دواوە هەنگاویان نەناوە. کاتێک شێخ سەعیدیان لەسێدارەدا وتی،'من ئێستا شەهید دەبم بەڵام دواتر نەوەکانمان بەردەوامی بەم تێکۆشان و بەرخۆدانە دەدەن.' ئێستا ئێمە نەوەی شێخ سەعید و سەید ڕەزایین و بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین."
بۆتای ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک دەیەوێت پەکەکە لەناوببات و وتی،"بەڵام دەزانن پەکەکە ڕاستە و دەزانین ناتوانن لەناوی ببەن. دەوڵەتی تورک نە تەنها هێرش دەکاتە سەر تەڤگەرەکەمان، هەروەها بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان. ئەو وتەیەی شەهید ڕەشید سەردار هەیە کە دەڵێت،"گەریلا و گەل ببێتە یەک، نە تەنها دوژمن، سێبەری دوژمنیش لە کوردستان دەردەکەین." گەلەکەمان لەگەڵ پەکەکەیە، ئاگاداری هەموو هێرش و یاریەکە. دەوڵەتی تورک پێویستە باش بزانێت ئێمە درێژە پێدەری تێکۆشانی بێریتان، شەڕڤانانی عەگید، میلیتانەکانی پەکەکە و فیدایی ڕێبەر ئاپۆیین. پێویستە گەنجان بزانن هیچ کاتێک لە بەرانبەر دوژمن سەرمان دانانەوێنین."
پێویستە گەنجان خاوەنداری لە گیانی شێلادزێ بکەن
بۆتان هەروەها باسی ئەوەی کرد کە پێویستە گەنجانی کورد لەدژی دەوڵەتی تورک ڕاپەڕن و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا،"شوێنی هەر گەنجێکی کورد لەناو تەڤگەری ئێمەدایە، چیا ئازادەکانی کوردستانە. پێویستە لەدژی زوڵم و داگیرکەری ڕاپەڕن. گەنجان ئیرادەیەکی گەورەن و دەتوانن ئیرادەیان لەگەڵ پەکەکە ئاوێتە بکەن و وڵامێکی گەورە بدەنەوە. ئێمە بینیمان کە گەنجانی شێلادزێ چۆن وڵامی دوژمنیان دایەوە. گەنجانی باشووری کوردستان پێویستە هەستنە سەر پێ و حساب بپرسن.
بانگەوازیمان بۆ گەنجانی کوردسیان ئەوەیە، بێن و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن. حسابی هێرشەکان تورک بپرسن. ئامانجی دەوڵەتی تورکک بە تەنها حەفتانین و خواکورک نییە. دەیانەوێت لێرەوە دەستپێبکەن و هەموو باشوور داگیر بکەن. لەبەرئەوەش پێویستە گەنجانی باشوور بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن و گورزی گەورە لە دوژمن بدەن.
هیچ کاتێک نەترسن. پەکەکە لێرەیە و گەریلا لێرەیە. ڕوو لە چیاکان بکەن و ببنە گەریلای ئازادی کوردستان. ئێمە دەمانەوێت هەموو گەنجانی کورد لە ناو گەریلادا بن. ڕێگای پەکەکە ڕێگای ئازادیە، ڕێگای ڕاستیە. وەرن لە دژی زوڵم ڕاپەڕن و لە دژی ئەوان شەڕی خۆیان بکەن."
بەرخۆدانی خۆمان فراوانتر دەکەین
ئوزگور دەنیز گەریلای یەژاستاریش ڕایگەیاند، گەریلا و گەل بەرخۆدانێکی گەورە دەکەن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا،"ڕۆژ بە ڕۆژ بەرخۆدانی خۆمان گەشتر دەکەین. دەوڵەتی فاشیستی تورک لەدژی گەلەکەمان هەموو کردەوەیەکی نامرۆڤی ئەنجام دەدات. لەدژی ژنان هێرشی دڕندە ئەنجام دەدات. لە ڕاستیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نیشانەی ئەوەیە کە پێویستە پێکەوە بجووڵێینەوە. لە قۆناغێکی وەهادا، گەلەکەمان بەرخۆدان دەکات، لە لایەکیش بەرخۆدانی گەورەی گەریلا هەیە. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی لەدژی هەرجۆرە ئەشکەنجە، قڕکردن و هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین.
بە هەزاران کەسمان کۆمەڵکوژ دەکرێن و دەستگیر دەکرێن. ئێمەش لەدژی هێرشەکان بە بڕیارەوە بەرخۆدان دەکەین و ڕادەپەڕین. سەرهەڵدانمان بە بەشداری ناو پەکەکە دەبێت. تەیب ئەردۆغان ناو بە ناو دەڵێت،'ئێمە ئازادی دیموکراسی دەژێنین' بەڵام بە پێچەوانەوە بەتەنها کۆمەڵکوژی دەکات. جیهان هەمووی کردەوەکانیان دەبینێت بەڵام لەدژیشی هەڵوێست دەرنابڕن. ئێمە گەریلاکانی یەژاستار، تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. ڕاستە هەموو ڕۆژێک شەهید دەدەین بەڵام پێویستە دوژمن بزانێت هەر شەهیدێک گەورەترمان دەکات، بە هەر شەهیدێک توورەییمان زیاتر دەبێت. پێویستە گەنجانی کورد ئەمە بزانن و ببینن."
پێویستە ژنان ژیانی بە بەرخۆدانی هەڵبژێرن
دەنیز وتیشی، لەناو سیستمدا ژیان بۆ ژنان نەماوە و وتی،"بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان دروست بکەن، بە ڕاستی بژین، جێگایان لەناو پەکەکە و پەژاکە. ئێمە دەمانەویت هەموو ژنان پۆل پۆل ڕوو بکەنە چیاکان و ببنە شەڕڤانی ئازادی و لەناو پەکەکەدا جێگای خۆیان بگرن.
ئێمە دەمانەویت کە پێکەوە ئاڵای شۆڕش بەرز بکەینەوە و بیشەکێنینەوە. وەرن پێکەوە ئازاد ببین و لەدژی دوژمنی خوێنخوار و کۆمەڵکوژ شەڕی ئازادی و شەرەف بکەین. تۆڕەیی خۆمان بۆ ئازادی، هاواری ئازادی لەناو دڵی دوژمندا بتەقێنینەوە. ئێمە گەریلای ژن، شەپالەکانی چیاکانی کوردستان، خاوەن هێز و ئیرادەین. ئێمە دەتوانین بەرخۆدانی گەورە بکەین. دەتوانین پیشانی دوژمنی دڕندە و خوێنمژ بدەین کە هێزی ژنی کورد، چیایە. ڕێگای ڕاست ڕێگای پەکەکەیە، ڕێگای ڕاس ڕێگای بەرخۆدانە."
ڕۆژ ڕۆژی بەرخۆدانە
شاهان دەمساڵ گەریلای هەپەگەش وتی، پێویستە هەر گەنجێکی کورد، وەک ئەوان خۆی بۆ ئازادی کوردستان بە بەرپرسی بزانێت و بە پێی ئەوەش بەرەیەک هەڵبژێرێت. دەمساڵ وتی،"٢١ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیر کراوە و لەسەر ئەو بناغەیە بە قوڕسی هێرش دەکەنە سەر گەل و بەهاکانمان. هێرش دەکەنە سەر گۆڕستانی شەهیدە پیرۆزەکانمان.
دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بە تایبەتی گەنجانی کورد بە ئامانج دەگرێت. بە شێوەیەکی قێزەونانە بۆسەیان بۆ دادەنێت بۆ ئەوەی لە تەڤگەری ئازادی کورد دووریان بخاتەوە. دەیانەوێت سەرەنجی گەنجانی کورد بۆسەر دەڤەری تر ڕاکێشن بۆئەوەی بیر نەکەنەوە. بە میدیای قێزەونیان وەک ئەوەی شتێک نەبووبێ دەجووڵێنەوە. بەڵام پێویستە گەلەکەمان بزانێت لە هەموو دەڤەرێک بەرخۆدانێکی گەورە هەیە و لە هەموو دەڤەرێک گەریلا بەرخۆدان دەکات و گورزی گەورە لە دوژمن دەدات. ئەو گورزەی کە گەریلا دوژمنی دەدات، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێنێت."
پێویستە هەموو گەنجانی کورد بزانن کە لە هەموو چیا و شارەکانی کوردستان بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. لەدژی فاشیزمی تورک هەموو دەڤەرێک گۆڕەپانی بەرخۆدانە. ئێمە بانگەوازیمان بۆ گەنجانی چوار پارچەی کوردستانە لەدژی ئەو کۆمەڵکوژی و قڕکردنە بێدەنگ نەبن.خۆیان وەک بەرپرسی بەرخۆدان ببینن. دوایین جار لە شێلادزێ و سلێمانی گەنجان بەرخۆدانیان کرد. پێویستە ئەو بەرخۆدانە لاواز نەبێت و بەهێزتر ببێت. ئەگەر دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ هێرش دەکاتە سەر سلێمانی سبەینێ هێرش دەکاتە سەر هەولێریش. گەنجانی کورد لەدژی ئەوە پێویستە چەک هەڵگرن، لەدژی فاشیزمی ئاکەپە شەڕ بکەن و بەرخۆدان گەش بکەن. لەدژی فاشیزم، شەرەفی بەرخۆدان و شەڕ هەیە. ڕۆژ ڕۆژی ئەوەیە کە لەدژی داگیرکەری و قڕکردن بەرخۆدان بکەین و شەڕ گەورە بکەینەوە."
ف.ق