گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوای فراوانکردنی کەمپینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دەکەن

گەریلاکانی تێکۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە زاراوە جێاوازەکانەوە داوای فراونکردنی تێکۆشانی کەمپینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دەکەن.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێکە لەو پارچانەی کوردستان کە زۆرترین کلتور زاراوە جێاوازەکانی کوردی لە خۆی کۆکردۆتەوە، ئەوەی جێگای ئومێد و خۆشحاڵیە ئەو کلتورانە سەرەڕای هەموو فشارەکانی سەر گەلەکەمان، بەڵام تا ئیستا گەلەکەمان توانیویەتی زاراوە جێاوزەکانی خۆیان بپارێزن و پێشی بخەن.

لە ئیستادا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەریەک لە زاراوەکانی کوردی سۆرانی، کرمانجی، هەورامی، کەڵهوڕی، گۆرانی، جافی، لەکی، ئەردەڵانی و لوڕی قسە دەکرێت و ئەم فرە کلتوری و دەوڵەمەندییە زمانەوانییە کارێگەری لە تێکۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کردووە، کە بە شۆڕشێکی چاندو کلتوری فرە زمان و فرە کلتور بناسرێت، بە تایبەتی لە ناو گەریلاکانی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) و ڕێکخستەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە ئاشکرا ڕەنگدانەوەی هەیە، ئەگەر مرۆڤ تەنها تیمێکی بچووک یاخود گروپێک وەک نموونە چاودێری بکات لە ناو گریلاکانی یەرەکەدا دەتوانی گوێبیستی چەندین زاراوەی جیاوازی کوردی بێت، ئەم دەوڵەمەندییەش وایکردووە چاودێرانی سیاسی بە خاڵیکی ئەرینی لە گەریلاکانی یەرەکە بڕوانن، بە شێوازێک کە هێزی سەربازی یەرەکە توانیویەتی سنوورەکان ببەزێنی تەنها لە ناوچەیەک سنووردار نەبێت، بگرە چەندین زاراوە و کلتوری جێاواز لە خۆی بگرێت.

دوو گەریلای تێکۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  بە دوو زارەوەی جێاواز هەر یەک لە کەڵهوری و لوڕی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیان کرد و سەرنجیان ڕاکیشایە سەر گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو گۆشگیرییە توندەی سەر ڕێبەر ئاپۆ بە زاراوەی ڕەسەنی خۆیان داوایان لە گەلی ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان کرد، کە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، چونکە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتیی تێکۆشانی ئازادیی گەلان دەکات، تاکە چارەسەرە بۆ ئاڵۆزیەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دیاکۆ کڵهوڕ گەریلایەکی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بە زاراوەی کەڵهوڕی و ڕەسەنایەتی ناوچەکەی خۆی وتی: "گۆشوگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشگیرییە لەسەر مرۆڤایەتی، لەسەر حەقیقەت و ڕاستییە و لەسەر گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستە، ئەو گۆشگیرییە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، کە لەلایەن تورکیاوە دەکرێت شەرمەزاری دەکەین".

هەروەها ئەو گەریلا کلهوڕەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای لە کوردانی چوار پارچەی کوردستان بە تایبەتی ژنان و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە پشتگیری لە کەمپینی ئازادی بۆ سەرۆک ئاپۆ بکەن.

یەكێکی تر لە گەریلاکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خێڵی بەختیاریی ناوچەی لۆڕستانە و ئەویش بە دیاکۆ لوڕ ناسراوە، ئەو گەریلایە  بە زاراوەی لوڕی پشتگیریی خۆی بۆ کەمپینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی و داوای کرد، کە ‌گەلی لوڕستان پشتگیریی خۆیان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی گەلی کورد دەڕ ببڕن، چونکە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتیی تێکۆشانی ئازادیی گەلان دەکات.

هاوکات ئەو گەریلایەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زاراوەی لوڕی لە ڕێی مایکی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە گۆرانییەکی بە زاراوەی ناوچەکەی خۆیانی پێشکەشی گەریلاکانی جەنگی سەردەم لە حەفتانین کرد.

ژ.ت