گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: پاراستنی باشور ئەرکی ئێمەیە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارئەوەیان خستەڕووکە ،سەرەڕای هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، گەل وارری خۆیان جێ نەهێشتووە و وتیان گەریلا هەتا دوایی تێکۆشان دەکات.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارئەوەیان خستەڕووکە ،سەرەڕای هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، گەل وارری خۆیان جێ نەهێشتووە و وتیان گەریلا هەتا دوایی تێکۆشان دەکات.
گەریلاکان سەرنجیان خستە سەر سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بۆ لەناوبردنی گەلی باشوری کوردستان و ئەوەشیان خستە ڕو کە گەریلا ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی تورکیا تووشی شکەست.
گەریلایەکی هەپەگە بە ناوی گیڤارا کوردان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی: کە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا تەنها پەکەکە نییە، بەڵکو هەمو گەلی کوردە و پێویستە مەموومان ئەو ڕاستیە بزانین. گیڤارا کوردی باسی لە ڕووداوەکانی شێلادزێ کرد و وتی،"گەنج شەهید بو بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بێدەنگ مایەوە، یارمەتی گەلی نەدا. لەسەروی ئەمانەشەوە داوای لێبوردنی لە دەوڵەتی تورکیا کرد. پارتی دیموکراتی کوردستان بە دڵنیایەوە زەرەر لە گەل دەدات و تەنانەت خۆشی شەهیدی هەیە و وا خۆی نیشان ئەدا کە هیچ نەبوە و گوێ نادا و هەلسووکەوتی خۆی بەم شێوەیە نیشان دەدات. بەڵام بیر ناکاتەوە ئایە کوردستان تاڵان ئەکرێ یان نا. کە بینیان گەلی شێلادزێ ڕاپەڕی لە بەرامبەر داگیرکاری. پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرێک لە گەنجی ناوچەکەی گرت کە لەبەرامبەر ئەو هێرشانە وەستانەوە و خستیانێ بەندیخانە."
'پاراستنی باشوری کوردستان ئەرکی ئێمەیە'
گیڤارا کوردان باسی لەوەش کرد کە گەلی باشوری کوردستان هەڵەکانی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەبینن و وتی،" ئێمە وەک گەریلا ساڵانێکە لەسەر ئەم خاکەین و خاکی باشوری کوردستان ئەپارێزین. ئەرکی ئێمەیە کە ئەم خاکە بپارێزین. لە ڕاستیا ئەرکی گەریلایە کە بۆ ئازادی تێبکۆشێ، بۆ ئازادی شەڕ بکات و خاکی خۆی بپارێزێ، ڕووی راستی گەریلا بەم شێوەیەیە. ئێمە ئامادەین لە پێناو ئەم خاکە گیانی خۆمان پێشکەش بکەین. پێویستە گەلی ئێمە لەبەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نەبن. ئەگەر بێدەنگ بمێنن کۆمەڵکوژی هاوشێوەی کورتەک زیاتر دەبێت، بەهێزتر هێرشی گەل دەکەن. دەوڵەتی تورکیا ئەیەوێ کورد لە دژی یەک بداتە شەڕا و باشور بۆ خۆی چۆڵ بکات."
'مەبەست تەنها پەکەکە نیە، بەڵکو تەواوی گەلی کوردە'
گەریلا گیڤارا کوردان باسی لەوەش کرد دەوڵەتی تورکیا هێرشی گەل دەکات و وتی،"ئەوان گوێ نادەن ئایە ئەم کەسە چەکدارە یان بێ چەکە. ئەو کورد ئەکاتە ئامانج. مەبەست پەکەکە نیە، بەڵکوو هەموو کوردە. دەوڵەتی تورکیا هەبونی کورد لە باشوری کوردستان قبوڵ ناکات."
'بەرخۆدانی گەریلا بەردەوام دەبێت'
گەریلایەکی یەژاستار بە ناوی ئاگر سەرنجی خستە سەر چالاکێکانی گەریلا لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و ئەوەشی خستە ڕو ئەوان هەتا کۆتایی تێکۆشان دەکەن. بەنەوش ئاگر وتی،"چالاکی نیشانە شکێن، چالاکی تێکدەرانە ئەنجامدرا. گەریلا لە باشور دەتوانن بکەونە ناو سەنگەری سوپای تورک. دەوڵەتی تورکیا لەوە تێگێشت کە بە ئۆپەڕاسیۆنی زەمینی ناتوانن ئەنجام وەرگرێت. هەوڵ ئەدا بە تەکنیک ئەو کارە ئەنجام بدات. بەڵام ئەو مرۆڤ و ئیرادەی مرۆڤ نازانێ چییە. ئەگەر دەسبەرداری ئەو هێرشانە نەبێت و بەردەوام بێت، ئێمەر هەتا کۆتایی لە پاڵ گەلی خۆمان دەمێنینەوە و شەڕ دەکەین."
ک-ش