گەریلاکانی یەژاستار نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نووسی

گەریلاکانی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات نامەیان بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نووسی.

گەریلاکانی یەژاستار لە دەفتەری بیرەوەریەکانیاندا بە هۆی ١٥ی شوباتەوە نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نووسی.

بەفرین ئارارات و دیجلە ئاڤاشین گەریلاکانی یەژاستار کە شەهید بوون. لە نامەکانیاندا باسی ئەم شتانەیان کردووە.

بەفرین ئارارات گەریلای یەژاستار لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە دەرسیم شەهید بوو. ئارارات لە دەفتەری بیرەوەریەکانیدا دەڵێت، "بۆ من پەکەکە ژیانێکی نوێیە کە بە ڕێبەرایەتی جوانتر دەبێت."

ئارارات ئاماژە بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ و دۆزی گەلی کورد دەدات و ڕایدەگەیەنێت، هیچ کاتێک ئیرادەی ئەم دۆزە تەواو نابێت و خونچەکانی ئازادی لەناوناچن. ڕوحی هەڤاڵە شەهیدەکانمان لە دڵی ملیۆنان کەسدا جێگیر دەبن.

جارێکیتر ڕۆژی نەفرەتلێکراو و ڕۆژی ڕەش خۆی دووبارە دەکاتەوە. گەلە بەرخۆدێرەکەمان ئەم دۆخە هیچ کاتێک قبوڵ ناکات. سەرۆکەکەم هەموو کاتێک هەستەکانی ئازادیمان لە دڵماندا زیندوو دەکاتەوە و من بۆ گەیشتن بە ڕاستیان تێدەکۆشم."

دیجلە ئاڤاشین گەریلای یەژاستاریش لە ٨ی ئابی ٢٠١٦ لە خواکورک شەهید بوو. ئاڤاشینیش لە دەفتەری بیرەوەریەکانیدا بە هەمان شێوە نامەی بۆ سەرۆک ئاپۆ نووسیوە. ئاڤاشین لە نامەکەیدا دەڵێت، "بۆ تێگەیشتن لە سەرۆکایەتی پێویستە هزرەکانی بە پراکتیکی جێبەجێ بکەین."

ئاڤاشین لە دەفتەری بیرەوەریەکانیدا باسی ئەوە دەکات، "ئێوە بەشێکن لە دەریای زانستی ڕاستی دلێ من. من ئەوەم لەگەڵ ئێوە بینی. هەرچەندە بە فیزیکی تۆم نەبینی، بەڵام شەو ڕۆژ، دڵ و دەرونمی ئێمەت ڕۆناک کردەوە. کاتێک تەنگاو دەبم هەموو کاتێک بیرکردنەوە لە ئێوە چاو ودڵم ڕۆناک دەکاتەوە. ئێوە بۆ من کۆبوونەوەی هەموو واتەکانی ژیان و ئازادین."

ف.ق