گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە ئاگری نەورۆزیان کردەوە

ئاگری نەورۆز لە چیاکانی کوردستان کرایەوە. گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جەژنی بەرخۆدانی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا مەزلۆم و سارا ڕۆژی نەورۆز بە بەرخۆدان پیرۆز دەکرێت. لەبەرئەوەش نەورۆز ژیانەوەی گەلی کوردە. گەریلاکانی کوردستانیش لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەرخۆدان دەکەن. ئاگری نەورۆز لە چیاکانی کوردستان کرایەوە و بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ ڕۆژی ژیانەوە پیرۆزکرا.

هۆگر ئامەد گەریلای هەپەگە بە بۆنەی نەورۆزەوە هەستەکانی دەربڕی و وتی، "سەرەتا جەژنی نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلان پیرۆز دەکەم. هەڤاڵ مەزلۆم لە زیندانی ئامەد بوو بە سمبوڵی بەرخۆدان و لە ڕۆژی ٢١ی ئازاردا بووە ڕۆناکی. ئێمەش لەسەر ئەو ڕێچکەیە خەبات دەکەین. لە چوار پارچەی کوردستان ئێمە بەرخۆدان و تێکۆشان گەورەتر دەکەین و دوژمنی داگیرکەر لەسەر خاکەکەمان دەردەکەین. تا کۆتایی لەسەر ڕێچکەی شەهیدان خەبات دەکەین."

'نەورۆز هێزی یەکگرتووەی گەلان دەخوڵقێنێت'

ئاهەنگی گەریلاکان بە هەڵپەڕکێ و وتنی گۆرانی بەردەوام بوو. بەفرین عەفرین گەریلای یەژاستار وتی، "ئێمە وەک ژن کە جێگای خۆمان لە تێکۆشانی ئازادیدا گرتووە و هەموو کاتێک وەک نەورۆز پێشوازی دەکەین و ئەمەش هێزێکی گەورە دروست دەکات. جەژنی نەورۆز هەموو کاتێک بە بەرخۆدان پیرۆز دەکرێت. ئێمە لەم بەهارەدا لە ڕۆژی نەورۆزدا جارێکیتر بەڵێنی سەرکەوتن دەدەین. ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین. ئەمساڵ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد. ئەو تێکۆشانەی لە چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەدەبرێت، ئەنجامی بەهێز لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. لەم ڕۆژە بەنرخەدا باوەڕی و ئامانجەکانمان بەهێزتر دەبن. بە تێکۆشانی یەکگرتوو، ئەمساڵ دەکەینە ساڵی سەرکەوتنی گەلی کورد."

'بەرخۆدانی ژنانی تێکۆشەر ڕێگامان ڕۆناک دەکاتەوە'

سارینا ئورفا گەریلای یەژاستاریش لەبارەی واتای نەورۆز وتی، "هەڤاڵ سەما، هەڤاڵ سارا و بە هەزاران ژنی تێکۆشەر بە بەرخۆدان بوون بە سمبوڵ. ئێمەش وەک ژن لەسەر ڕێچکەی شەهیدە گەورەکانمان تیدەکۆشین. ئێمە لەسەر ڕێگای ئەوان ئاگری نەورۆز گەشتر دەکەین و بە تێکۆشانی ئازادی تۆڵەیان دەکەینەوە و هەنگاوی بەهێزتر دەنێین. ئێمە وەک گەریلای یەژاستار لەم نەورۆزەدا خەباتی خۆمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان دووبارە دەکەینەوە. بە ئاگری نەورۆز بەرخۆدانمان زیاتر بەهێز دەبێت."

ف.ق