گەریلایەک لە باوەشی چیادا:گۆران
قاڕەمانەکە لە ئێستادا لە باوەشی چیادا خەوتووە: ناوی گۆرانە. گۆران کە بە قاڕەمانی شەڕی کرد. گۆران دوایین جار وتی،"واتای خۆشەویستی، ئازادی و کوردایەتی هۆکاری سەرەکی بوو کە بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە ببم."
قاڕەمانەکە لە ئێستادا لە باوەشی چیادا خەوتووە: ناوی گۆرانە. گۆران کە بە قاڕەمانی شەڕی کرد. گۆران دوایین جار وتی،"واتای خۆشەویستی، ئازادی و کوردایەتی هۆکاری سەرەکی بوو کە بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە ببم."
کاتێک بیستم تێکەڵ بە کاروانی نەمران بووە، دوایین دیالۆگی نێوانمانم بیرکەوتەوە. نازانم بۆچی، بەڵام کە مرۆڤ دەبیستێت کەسێک شەهید بووە، دەگەڕیتەوە بۆ ساتەکانی سەرەتا.
*هەڤاڵ دیارە خانتوورت زۆر خۆش ئەوێ.
*وڵا ئەو زیاتر ئێمەی خۆش ئەوێ.
*کاتێک ناوەکەی کەوتە بەرگوێم، وامزانی هەڤاڵێکی خەڵکی باشوورە. ناوت گۆرانە؟
*پێویستە ناوی هەموو شوێنێک کە بێخاوەن ماوەتەوە لەخۆمانی بنێین. خاکی باشووری کوردستان ئازارێکی زۆری بینیوە. منیش قەت ئێرەم نەبینیبوو، بەڵام ئێستا لێرەم و ناوی گۆرانم لەخۆم ناوە. یەکەمجارە خۆم ناوێک بۆ خۆم هەڵدەبژێرم و بەم ناوەوە دەژیم."
قاڕەمانەکە لە ئێستادا لە باوەشی چیادا خەوتووە: ناوی گۆرانە. گۆران کە بە قاڕەمانی شەڕی کرد.
کاتێک وێنەکەی گەیشتە بەردەستمان و باسی ڕۆڵی ئەویان لە شەڕدا و شەهادەتیان کرد، هەندێک لە قسەکانی کەوتنە بیرم. ئایا بە چ قسەیەک باسی گۆران بکەم. کام قسەی دەتوانێت باس لە قاڕەمانێتیەکەی بکات.
'لەناو پەکەکەدا فێری واتای خۆشەویستی بووم'
دوایین جار کە گۆرانم بینی بەمنی وت،"واتای حەزکرن، ئازادی و کوردبوون هۆکاری سەرەکیە کە منی گەیاندە ناو پەکەکە و هۆکارێکی سەرەکیش هاوڕێیەتیە. خۆشەویستی و واتەی ژیانی گەریلا بوو. کەمیش بوو عەقڵیەتی نەتەوەییم هەبوو، بە ئەندازەی ئەوەی دایکم فێری کردم. دڵسۆزی لەگەڵ خاک بۆ ئێمە پێوانەیەک بوو. ئازادیش شتێکی وایە کە ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت. لەناو پەکەکەدا تاکە شت کە بەدوایدا دەگەڕێم ئازادیە. کۆیلایەتی قبوڵناکرێت، ئازادی پێویستە و ناچاریە. بەم شێوەیە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووم."
'گەریلابوون دڵسۆزیە لەگەڵ دۆزی گەل'
گەریلابوون سەرلەنوێ ژیانە لە چیاکانی کوردستان. گەریلابوون گۆڕینی چارەنووسی گەلە. گەریلابوون دڵسۆزیە لەگەڵ ڕزگاری گەل و شەڕە لەم پێناوەدا.
گەریلابوون وەک تەقینەوەی بۆمبێکە لەناو دڵی فاشیزمدا، لە شوێنێک کە ناحەقی و زوڵم هەیە. گەریلابوون گۆرانبوونە. گەریلابوون بڕوابوون بە گۆڕانکاریە. ئەم مێژوو پێویستە بگۆڕدرێت، ئەم ئازارە پێویستە کۆتایی پێبهێنرێت. پێویستە ئەم گەلە بۆنی ئازادی بکات.
ف.ق