منبج
رووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی کە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانی تێدا زیندانی کراوە، بووەتە هۆی گومان و تووڕەیی لە لای گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و بە یەکدەنگ داوای ئاشکراکردنی بارودۆخی تەندروستی رێبەر ئاپۆیان کرد.
هاوڵاتییانی شاری منبج لە راگەیێندراوێکدا رووداوی کەوتنەوەی ئاگریان لە ئیمرالی شەرمەزار کرد و بانگەوازیان ئاڕاستەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە فشار لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکەن بۆ ئەوەی رێگا بدات پارێزەران سەردانی ئۆجالان بکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کرا:" ئێمە وەکو هاوڵاتییانی شاری منبج بە هەموو پێکهاتەکانیەوە ئەم رووداوی دژی مرۆڤایەتی و دڕندانانە شەرمەزار دەکەن و دەڵێن، ئامانجی ئەم کریارانە شکاندنی هیوا و ئاواتەکانی گەل و لەناوبردنی فیکری دیمۆکراسییە. بۆیە بانگەوازی ئاڕاستەی جیهان، بە تایبەت رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو مافناسان دەکەن کە فشار لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە کریارە نامرۆڤانە و دڕندانەکانی بهێنێت. هاوکات رێگا بدات پارێزەران لە گەڵ رێبەرمان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و بارودۆخی تەندروستی ئەو ئاشکرا بکرێت و بارودۆخی گیراوانیش باش بکرێت."
'دەبێت چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت'
ناوەندی لێکۆلینەوە و پاراستنی مافی ژنانی سوریاش لە بارەی رووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی کە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانی تێدا زیندانی کراوە، راگەیێندراوێکی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کرا:"بۆ مرۆڤایەتی بە گشتی و ژنان بە تایبەت، رێبەر عەبدولا ئۆجالان قوربانی زۆریدا. لە قوڕسترین هەڵومەرجەکاندا پشتگیری لە بزوتنەوەی رزگاری ژنان کرد و هەوڵێکی زۆریدا بۆ ئەوەی ژنانی کورد بگەن بە ئاستی زانابوون و بە رێگای فیکر و فەلسەفەی نەتەوەی دیمۆکراتیک بانگەوازی بۆ ژیانێکی هاوبەش بۆ هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکاندا کرد."
هاوکات لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:"رێبەر ئۆجالان بە رێگای پلانگێرییەکی نێودەوڵەتی لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ بە دیل گیرا و رەوانەی دوورگەی ئیمرالی کرا و دوور خرایەوە لە خانەوادەکەی و هەڤاڵانی و پارێزەرانی و لە ساڵی ٢٠١١ دا گۆشەگیرییەکی توندکراو بە سەریدا سەپێندراوە کە بنپێکردنێکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە.
لەم چوارچێوەیەدا دەوڵەتی تورک بەرپرسە لە تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئۆجالان. ئێمە بانگ لە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، بە تایبەت کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەندەی نێودەوڵەتی دەکەین کە بەرپرسیاریەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەشکەنجەی فیکری و دەروونی لە دژی رێبەر ئۆجالان، جێبەجێ بکەن. هاوکات بانگەوازی ئاڕاستەی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە و رێکخراوەکانی سەر بەو کۆمیتەیە دەکەین کە فشار لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکەن بۆ ئەوەی بارودۆخی ئەمنیی ئۆجالان ئاشکرا بکرێت و رێگا بدەن بۆ ئەوەی خانەوادە و پارێزەرانی سەردانی ئەو بکەن."
ز.ش