گەلی ئامەد بەرەو گۆڕەپانى ئاهەنگی نەورۆز دەڕۆن
دانیشتوانى ئامەد بە وتنەوەى دروشم لە دژی گۆشەگیری بەرەو گۆڕەپانى ئاهەنگى نەورۆز دەڕۆن.
دانیشتوانى ئامەد بە وتنەوەى دروشم لە دژی گۆشەگیری بەرەو گۆڕەپانى ئاهەنگى نەورۆز دەڕۆن.
نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد لە ژێر دروشمی "بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین و گۆشەگیری تێکدەشکێنین" بەڕێوەدەچێت. پارکى شوێنى ئاهەنگی نەورۆزەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراوە.
دانیشتوانى ئامەد لە هەر چوارلای شارەکەوە بەرەو پارکى نەورۆز دەڕۆن. گەلی ئامەد لە گۆڕستانى یەنی کۆی، شەقامی ئەفریم ئالاتاش و شەقامی یەنی هالی بەرەو گۆڕەپانى نەورۆز دەڕۆن. جەماوەری گەل لە شەقامی زومڕوتکەند کۆبوونەتەوە و چاوەڕێ دەکەن لە خاڵی پشکنینى پۆلیسەوە تێپەڕن بۆ گوڕەپانى نەورۆز.
خوێندکارانى خوێندگەکان، ئەمڕۆ خوێندنگەکانیان بایکۆت کرد و ژنان بە جلوبەرگی ئاڵواڵی کوردی و خۆجێیەوە بەرەو گۆڕەپانەی نەورۆزدەڕۆن و لە پێشی پێشەوەن.
گەنجان بە دەم گۆڤەند و ئاهەنگگێڕانەوە دروشمەکانى "لەیلا گیوڤەن شکۆمانە"، "زولکوف گەزەنمان لەگەڵدایە" ، "بژی بەرخودانى زیندانەکان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەڵێنەوە.
سەدان گەنج لەسەر رێگاى رحا کۆبوونەتەوە و بەرەو گۆڕپانى نەرۆز رێدەپێون. هاووڵاتییانى ناوچەکە بەشداری رێپێوانى گەنجان دەبن و تاوەکو دێت رێپێوانەکە گەورەتردەبێت.
سەدان کەسیش لە ٣ قۆڵی ترەوە خۆیان گەیاندووەتە پارکی نەورۆز و لە بەردەم خاڵی پشکنینى پۆلیسدا ریزیان گرتووە.
پیرۆزبایى ئاهەنگى نەورۆزى ئەمساڵی ئامەد لەلایەن ٢٦٨ میدیا و دامەزاروەی میدیای و ئاژانسى هەواڵی ناوچەیى و جیهانییەوە رووماڵ دەکرێت.
بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە، محەمەد ئارسلان هاوسەرۆکى گشتیى دەبەپە و نوێنەرانى حیزبە کوردستانییەکان لە ئاهەنگی نەورۆزدا وتە پێشکەش دەکەن.
هەروەها پەیامی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە دەخوێنرێتەوە.
تیپی مۆسیقای شار، تیپی مۆسیقای پەل و هونەرمەند پنار ئایدنلار دەچنە سەر تەخەتە و هونەرەکەیان پێشکەش دەکەن.
ر.م