گەلی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا ڕژانە سەرشەقام

هەزاران هاوڵاتی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم کە وەک ڕۆژی جیهانی پشتیوانی ڕۆژئاوا دیاری کراوە، ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا نیشاندا و بانگەوازیان بۆ بایکۆتکردنی شتومەکی تورکی کرد.

لە ٢ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە چەندین ناوەندی باشووری کوردستان هەزاران کەس ڕژانە ناو شەقامەکان و پشتیوانی بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوایان کرد.

سلێمانی

خۆپیشاندان لە سلێمانی لەشاڕێی سالم بە ڕێپێوانێک دەستیپێکرد و تا باخی گشتی بەپێ ڕۆیشتن، لە ڕێپێوانەکەدا سەدان هونەرمەند، ڕۆشنبیر، چالاکوان، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان، نوێنەرانی حزب و هاوڵاتیانی سلێمانی بەشدرای خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانیی پشتیوانی ڕۆژئاوایان کرد بۆ پشتیگریگردنی بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوای کوردستان.

لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی "رۆژئاوا تەنیا نییە، کوردستان پشتیوانە"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "فاشیست ئەردۆغان" بەرز کرانەوە، بایکۆتی شتومەکی تورکی هەتا دێت تەشەنە دەستێنیت و مۆری خۆی لە پشتیوانی ڕۆژئاوا دەدات.

هاوڵاتیان بە دەنگی بەرزەوە دروشمەکانی بایکۆتکرنی شتومەکی تورکی دەڵێنەوە.

هه‌ولێر

لە هەولێریش بۆ پشتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییەک بەڕێوەچوو.

لەبەردەم پارکی شانەدە لە هەولێر، بۆ پشتگیریکرنی بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوای کوردستان و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییەک بەڕێوەچوو.

شه‌نگال

لە ناوچەی سنۆنێ-ی شەنگال بۆ ڕۆژی جیهانیی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

رێپێوانەکە لەلایەن ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگالەوە ڕێکخرابوو، لەبەردەم ئەنجومەنی گەل-ی سنونێ دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "شەنگال و ڕۆژئاوا یەکن، بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرز کرانەوە. هەروەها ئاڵای یەبەشە، یەپەگە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرانەوە. ڕێپێوانەکە هەتا بەردەم بینای شارەوانی سنونێ بەردەوام بوو.

خانەقین

لە خانەقین کەمپینیکی هاوکاری بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد

چالاکوانە مەدەنییەکان، ڕۆشنبیر و هونەرمەندان لە ناوچەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە کۆ بوونەوە، بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان کەمپینێکی هاوکاریکردنیان دەستپێکرد.

مه‌خمور

بۆ ڕۆژی جیهانیی پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا و پشتگیریی بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوای کوردستان، لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. ڕێپێوانەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەلی مەخمور و ئەنجومەنی عەشتارەوە ڕێکخرابوو.

رێپێوانەکە لەبەر دەرگای بینای ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان دەستیپێکرد و هەتا بەردەرگای بینای نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بوو. لە ڕیپێوانەکەدا ئالا و پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە، کەجەکە، کەژەکە، یەپەگە-یەپەژە، هەپەگە-یەژا ستار، پژاک بەرز کرانەوە. هەروەها پانکارت کە لەسەریان نووسرابوو "رۆژئاڤا ڕۆژئاڤا، بەرخۆدانە لێ ئاڤا، بێ سەرۆک ژیان نابێت، گۆشەگیری تێکبشکێنە، فاشیزم لەناو ببە، کوردستان ئازاد بکە" بەرز کرانەوە.

لەبەر دەرگای بیناکە جەماور کۆ بوەوە، پێش ئەوەی ڕاگەیاندراو بخوێندرێتەوە، ماوەی خولەکێک بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان وەستان، دواتر ڕاگەیاندراوێک لەلایەن خوێندکار ڤەگەر بەنەک خوێندرایەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتبوو: "شۆڕشی ڕۆژئاوا و پرۆژەی چارەسەریی ڕێبەرایەتی و بزووتنەوەکەمان بۆ سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو ئەلتەرناتیڤێکی سەرەکی ئەمڕۆ لە لایەنگرانی چارەسەرییدا هیوا بۆ پاشەرۆژ زیاتر دەکات".

رێپێوانەکە بە دروشمەکانی "بمرێت پیلانگێڕیی ٩ی ئۆکتۆبەر"، "بمرێ داگیرکاریی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.

ک-ش