گەلی کەرکوک بە مەڕاسیمێکی شکۆدار شەهید ئارام کەرکوکی-یان بە خاک سپارد

شەوی ڕابردوو گەلی کەرکوک بە مەڕاسیمێک پێشوازیان لە تەرمی پیرۆزی شەهید محەمەد نزار ناسراو بە ئارام کەرکوکی کرد لە پاش نوێژی جەنازە، تەرمی پیرۆزی شەهیدیان لە تۆپزاوا بە خاک سپارد.

کاتژمێر ٨ی شەوی ڕابردوو بەسەدان هاوڵاتی شاری کەرکوک پێشوازیکردن لە تەرمی شەرڤانی شەهید ئارام کەرکوکی کە لە بەرخۆدانی رۆژئاوای کوردستان دژ بە داگیرکاری تورکیا شەهیدبوو ، پاش گەرانەوەی تەرمی پیرۆزی شەهید بەرەو زێدی خۆی بەرێکرا لە گوندی تۆپزاوا لە باشوری شاری کەرکوک هەر لەو شوێنەش بەخاک سپێردارا.

ئێوارەی ئەمرۆ چوار شەممە، پاش ئەوەی تەرمی هەر ۳ شەڕڤانی ئازادی ”شەهید دەلیل خالید ناسراو بە گەلهات گابار، شەهید کارزان خورشید ناسراو بە سۆران تۆڵهەڵدان و شەهید محەمەد نزار ناسراو بە ئارام کەرکوک لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەیشتنەوە باشوری کوردستان هەزاران کەس بە دروشمی "شەهید نامرن" لە پێشوازییاندا بوون پاشان هەریەک لەو شەهیدانە ڕەوانەی زێدی خۆیانان کرانەوە.

کاتژمێر هەشتی شەو تەرمی پیرۆزی شەهید محەمەد نزار ناسراو بە ئارام کەرکوکی گەیشتەوە زیدی خۆی لە گوندی تۆپزاوا لە باشوری شاری کەرکوک بە مەراسیمێکی شایستە و شکۆدار تەرمی پیرۆزی شەهید بەخاک سپێردرا لە گۆرستانی تۆپزاوا لە باشوری کەرکوک،

شەهید محەمەد نزار ناسراو بە ئارام کەرکوک لە بەرخۆدانی سەرێکانی دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی فاشسستی تورک شەهید بووە.

ف.ق