گەنجان لە ژمارەیەک کۆڵان و شەقامی سلێمانی بۆ ئۆجالان پانکارتیان هەڵواسی

گەنجانی وڵاتپارێز و تێکۆشەر بۆ ئەوەی سەرنج بدەنە سەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ژمارەیەک کۆڵان و شەقامی شاری سلێمانی پانکارتیان هەڵواسی و داوای بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانی ئەمڕۆی شاری سلیمانیدا کرد.

گەنجانی وڵاتپارێز و تێکۆشەر بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی شاری سلێمانی لەدژی ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی و گۆشەگیری رەهای سەر رێبەری گەلی کورد، لە زۆر کۆڵان و شەقام پانکارتیان هەڵواسی.

لە سەر پانکارتەکان دروشمی 'گۆشەگیری بشکێنە و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکە' نووسراوە.

لە هەمانکاتدا لەسەر پانکارتەکان داوا دەکرێت، گەل بەشداری لە ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی بکات.

ف.ق