گەنجانى خۆبەخشی کەرکوک کار بۆ پاراستنی ژینگەی شار و سەیرانگاکانیان دەکەن

گەنجانی خۆبەخشی کەرکوک بۆ پاراستنی ژینگە لە ڕۆژانی نەورۆزدا نایلۆن بەسەر ئەو شۆفێر و خێزانانەدا دابەش دەکات کە بە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگاکانی ناوچەکانی سنووری کەرکوک دەکەن.

بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی سەیرانگاکان و شوێنە گشتییەکان ئەمڕۆ کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی پێنجشەمە یەکەم ڕۆژی نەورۆز، لە پێناو پاراستنی ژینگەی کەرکوک.

کۆمەڵەی خێرخوازیی کەرکوک لە هەرسێ بازگەی لەیلان و چیمەن و شوان لە سنووری شاری کەرکوک، سێ هەزار نایلۆن بەسەر ئەو خێزانانە دابەش دەکات کە بە مەبەستی گەشت کردن سەردانی ناوچەگەشتیارییەکان دەکەن.

ر.م