ئەنجومەنی گەنجانی وڵاتپاریز لە راگەیێنراوێکیدا پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوی 'گۆشەگری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' دەربڕی کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە لایەن کەجەکەوە راگەیینرا.
گەنجان پۆستەرەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و شەهید عەلی چیچەک و ئاڵای گەنجانی وڵاتپارێزیان بەرز کردەوە.
راگەیێنراوەکە لە لایەن قەندیل خەلیلەوە خوێنرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کرا کە دەوڵەتی قڕکەر و فاشیستی تورک ماوەی ٢١ ساڵە گۆشەگیریەکی نامرۆڤانە لە دژی رێبەر ئاپۆ بەڕیوە دەبات، لە ئیمراڵی گۆشەگیری لە دژی رێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبرێت و لە کوردستانیش قڕکردن ئەنجام دەدرێت و هەوڵی لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان دەدریت.
لە بەردەوامی راگەیێنراوەکەی گەنجانی وڵاتپارێزدا ئاماژە بەوەش کرا کە رێبەر ئاپۆ بە فیکر و فەلسەفەکەی، سیستم و ژیانێکی تری پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد و ئەمەش هیزە دەسەڵاتخوازەکان دەترسێنێت. ئەو دەسەڵاتانەی لەسەر پشتی گەلا بونیاد نراون، لە بوونی رێبەر ئاپۆ دەترسن، بۆیە گۆشەگیریەکەی ئیمرالی رۆژ بە رۆژ توندتر دەکرێتەوە.
لە بەشێکی تری راگەیێنراوەکەدا هاتووە، گۆشەگیری سەر پیر و گەنج و ژنان و دایکان و منداڵان بە شێوازی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبرێت. گۆشەگیری ناوەندی شەڕ و سیاسەتی قڕکردنە. داگیرکەری تورک هەموو هێز و بوچوونەکانی خۆی لەوێوە وەردەگریت و هێرش دەکاتە سەر هەموو بەشەکانی کوردستان. هێرش دەکاتە سەر کلتور و زمان و خاکەکەمان. تێکشکاندنی گۆشەگیری، کۆتایی بە داگیرکەری تورکیا دێنێت.
ئێمە وەکو کوڕان و کچانی گەنجی باشوری کوردستان رایدەگەیێنین، گۆشەگیرکردنی رێبەر ئاپۆ واتە گۆشەگیرکردنی کورد و کوردستانە. بۆیە ئێمە قبوڵی ناکەین و لە دژی گۆشەگیری تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین.
ئێمەش بەشداری خۆمان بۆ هەنگاوی 'گۆشەگری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' رادەگەیێنین کە لە لایەن کەجەکەوە راگەیێنراوە. ئێمە وەکو کوڕان و کچانی گەنجی باشوری کوردستان بە دروشمی 'بە رۆحی جەنگی حەفتانین داگیرکەری تورکیا تێک بشکێنە، کوردستان بپاریزە' بەشداربوونی خۆمان بۆ ئەو هەنگاوە دەردەبڕین.
ئێمە وەکو گەنجانی باشور بە رێزەوە یادی شەهید عەلی چیچەک دەکەینەوە و بە وتەیەکی ئەو کە دەڵێت "پارتەکەمان خۆڕاگریمان فێر دەکات، نەک تەسلیمبوون" تێکۆشانمان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت.
گەنجانی باشوری کوردستان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر گۆشەگیری و داگیرکەری لە هەموو شار و شارۆچکەیەک بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر. بانگەوازیشمان بۆ هەموو کوڕان و کچانی گەنجی باشوری کوردستان ئەوەیە کە لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بڕژێنە سەر شەقامەکان و ئەمەش ئەخلاقیترین هەڵوێستە. ئەمرۆ نەبێت سبەینێ، دەبێت هەموو گەنجان بکەونە جموجوڵەوە. داگیرکەری لە سەرتاسەری باشوری کوردستان دەیەوێت پەرە بە فاشیزم بدات. دەبیت هەموو گەنجێک ئەو رۆڵە ببینێت کە پێشەنگ بێت بۆ ئەوەی داگیرکەری تێک بشکێنێت و کوردستان بپارێزێت."
ز.ش