گەنجانی بۆکان؛ئەو فکر و ڕامانە تەنیا ڕێگە چارەی ئاشتی و ئازادییە

کۆمیتەی شەهید عاکف-ی شاری بۆکان، بە بۆنەی ٣ی ڕەشەممە سالڕۆژی سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لێدوانێکی دا.

 

کۆمیتەی شەهید عاکف، وێڕای شەرمەزار کردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەرئاپۆ، سڵاویشیان لە سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرخۆدانی عەفرین کرد و داوا لە گەلی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەکات کە لەو ڕۆژەدا جارێکی دیکەش، خاوەنداری لە شەهیدان و تێکۆشانی ڕێبەرئاپۆ لە ١٩هەمین ساڵی پیلانگێڕییەکەدا بکەن.

لە بەیان نامەکەدا هاتووە؛ ١٥ی شوبات لە مێژووی گەلی کورددا ڕۆژێکی ڕەشە و سەرهەڵدانەکانی ٣ی ڕەشەممە، لەدژی ئەو پیلانگێڕییە بوو. ئێمە جارێکی دیکە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین.

ئێمە وەکوو لاوانی ئاپۆچی، جارێکی دیکە پەیمان نوێ دەکەینەوە لە گەڵ شەهیدانی ٣ی ڕەشەمە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی. ئەوڕۆ ئەو بەڵێنە دووپات دەکەینەوە هەتا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەرۆکی هەموو گەلانی ئازادیخواز و تێکشکێنەری هەموو جۆرێکی دەسەڵاتداری، ڕۆژ بە ڕۆژ  تێکۆشانمان بەرفرەوانتر و مەزنتر دەکەین. ئەوەش باش دەزانین شەهید بوونی هەر هەڤاڵێکمان ئەرکی ئێمە قورستر دەکات و ئیرادەمان مەزنتر و بۆ تۆڵەسەندنەوە باوەڕمان پتەوتر دەبێت کە هەتا دوا هەناسە تێکۆشان بکەین و نەمامی ئازادی بۆ دوا ڕۆژی گەلەکەمان بچێنین.

وەکوو لاوانی ئاپۆچی، بەهەموو جیهانی دەسەلمێنین کە هەتا پێکهێنانی کۆمەڵگەی دێموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری کۆڵ نادەین و ناسرەوین و پەرە بەو فکر فەلسەفەیە دەدەین کە بۆتە هێمای ئاشتی بۆ هەموو جیهان و تاکە ڕێگەچارەی ئازادی بۆ مرۆڤایەتی لە هەمبەر دەسەڵات، فاشیزم.

لە بەشیکی دیکەی بەیان نامەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی سەر عەفرین کراوە ؛

لێرەدا پێویستە دووپاتی کەینەوە کە هێرشی سوپای  داگیرکەری تورکیا بۆ سەرعەفرین شەرمەزار دەکەین و هەر لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ بەرخۆدانیی مێژوویی عەفرین لە هەمبەر هێرشی دڕندانەی دەسەڵاتی ئەردؤغانی عوسمانی و هەموو دەسەڵاتێکی تاڵانکەر سڵاو دەنێرین و بەرخۆدانی ڕۆژاوا دەکەینە سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات.