گەنجانی رانیە بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە

کەمپینی بایکۆتی کەلوپەلی تورکی رۆژ بە رۆژ لە بەرفراوانبووندایە. لەم چوارچێوەیەدا کچ و کوڕانی تێکۆشەر و وڵاتپارێزی باشووری کوردستان لە شاری رانیە بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بڵاوکراوەیان لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاو کردەوە.

لە چورچێوەی ئەو کەمپینە بەرفراوانەی لە سەرتاسەری باشووری کوردستان دەستی پێکردووە، لە قەزای رانیەی سەر بە شاری سلێمانیی باشووری کوردستانیش، گەنجانی وڵاتپارێزلە ناو بازاڕدا ستاندیان داناو بڵاوکراوەیان بە سەر هاوڵاتیاندا دابەش کرد.

یەکێک لە گەنجانی بەشداربووی چالاکیەکە بە ناوی سۆران رایگەیاند کڕینی کالای تورکی دەکەوێتە خزمەتی دوژمن و وتی، ئێمە لەم چوارچێویەدا بانگ لە هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکەین کە کەلوپەلی تورکی بایکۆت بکەن و نەیکرێن.

ز.ش