گەنجانی وڵاتپارێزی کەرکوک بەشداریی چالاکیى مانگرتنیان کرد
گەنجانی وڵاتپارێزی هەرێمی کەرکوک بەشدارییان لە چالاکیى مانگرتن، بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.
گەنجانی وڵاتپارێزی هەرێمی کەرکوک بەشدارییان لە چالاکیى مانگرتن، بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.
لە شاری سلێمانی بە ئامانجی تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیى مانگرتن بەردەوامە. دوێنێ ٤٨ هەمین گروپى مانگرتوو چالاکییەکەى لە گروپە مانگرتووەکەى پێشوو وەرگرت. ٤٨ هەمین گروپی مانگرتوو پێکهاتوون لە گەنجانى وڵاتپارێزى هەرێمى کەرکوک.
کەمال سۆران بە ناوی گەنجانی وڵاتپارێزەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و لە وتەکەیەدا باسی لە بەرخۆدانی لەیلا گوڤەن و یاسر یاگز و مانگرتووەکانى تر کرد و رایگەیاند، ئەوان وەک گەنجانی وڵاتپارێز پشتیوانی لە هەڤاڵانى مانگرتوو دەکەین.
راشیگەیاند، بانگ لە هەموو گەنجانی باشووری کوردستان دەکەین بەشداری لەم مانگرتنەدا بکەن و پشتگیریی مانگرتوان بکەن و سەرهڵدە.
ر.م