٦٥،١%ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی خۆیان لە سیستەمی نوێی دەنگداندا تۆمار کردووە
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق:تائێستا لە ٦٥،١%ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆمار کردووە
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق:تائێستا لە ٦٥،١%ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆمار کردووە
ئەمڕۆ١٠ی ئادار/١٩ی ڕەشەمە ی ٢٠١٨ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە وانیدا،ھاوڕێ حسێن،بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق،ئاشکرایکرد:تا ئێستا لە ٦٥.١%ی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆمار کردووەو زیاتر لە ٢٠٠ھەزار ھاوڵاتیش کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگردۆتەوە.
ھاوری حسێن ڕایگەیاند:لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا جیاکردنەوەی دەنگەکان پێویستی بە کارمەند نیەو لەڕێگەی سندوقی ئەلیکترۆنیەوە دەنگەکان ڕاستەوخۆ جیا دەکرێنەوە.ئەوەش یەکێکە لەو ھەوڵانەی کۆمسیۆن بۆدابینکردنی دادپەروەری لە دەنگەکاندا دەیگرێتەبەر.
پارێزگاری سلێمانی فۆرمی تازەی خۆراک بەھاوڵاتیان نادات
لە نوسراوێکدا پارێزگاری سلێمانی ئەوەی ڕاگەیاندووە ھەر ھاوڵاتیەک ناوی خۆی لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆمار نەکات فۆری تازەی خۆراکی پێ نادرێ.
دەربارەی ئەم نوسراوە ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن ووتی: ئێمە لەگەڵ ئەوە نین بەزۆرھاوڵاتیان ناچار بکرێن بۆ خۆتۆمارکردن،بەڵام داواکارین ھاوڵاتیان ڕوولە بنکەکانی خۆتۆمارکردن بکەن وناوی خۆیان تۆمار بکەن.
ڕەوەندی کوردیش دەتوانن دەنگ بدەن
دەربارەی دەنگدانی ھاوڵاتیانی عێراقی دەرەوەی عێراق وئاوارەکانی ناوخۆ، ھاوڕیِ حسێن،ڕایگەیاند: لەڕێگەی ئەو بنکانەی دەنگدانەوە لە وڵاتە جۆربەجۆرەکانی دەرەوەی عێراقدائامادە کراوە ڕەوەندی کوردی وپەنابەرانی عێراقی دەرەوەی ووڵات دەتوانن بەشداری دەنگدان بکەن.ھەرچی ئاوارەکانی ناوخۆی عێراقیشە دەبێت سەردانی بنکەکانی فەرمانگەی کۆچ وکۆچبەران بکەن بۆ ناو نوسین چونکە بنکەی تایبەتی دەنگدانیان بۆ دادەنرێت.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ١٢ ئایاری ٢٠١٨ لە تەواوی عێراقدا بەڕێوە بچێت.