ھێزێکی سوپای تورکیای داگیركه‌ر چووه نێو گوندێكی دیكه‌ی ناوچه‌ی برادۆست
ھێزێکی سوپای تورکیای داگیركه‌ر گەیشته نێو گوندی شاپان له سنووری زنجیرە چیای چیادێڵە له ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستان.
ھێزێکی سوپای تورکیای داگیركه‌ر گەیشته نێو گوندی شاپان له سنووری زنجیرە چیای چیادێڵە له ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستان.
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشەممە (٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨\٥ی ڕه‌زبه‌ر)، ھێزێکی سوپای تورکیای داگیركه‌ر بەدەیان سەرباز و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی و دوو دەقاق گەیشتوونەتە نێو گوندی شاپان لە سنووری ناوچه‌ی برادۆستی سه‌ر به قه‌زای سۆران و لەنێو گوندەکە و ده‌وروبه‌ریدا بڵاوبوونەتەوە.
پێشتریش لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٨‌دا، ھێزێکی سوپای تورکیای داگیركه‌ر به‌به‌رچاوی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌ده‌كه بەچەندین ئۆتۆمبێلی سەربازيی و چەکی جۆراوجۆر چوونە ناو گوندی بەرمیزە لە سنووری ناوچه‌ی سیده‌كانی قەزای سۆران و له لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی په‌ده‌كه پێشوازییان لێ كرا.
s.m