یادی جینۆسایدی هەڵەبجە لە هەرێمی برادۆست بەڕێوەچوو

٣١ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی و جینۆسایدى هەڵەبجە تێدەپەڕێت. شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاوەوە بە گازی کیمیاویى بۆردومانکرا و لە چەند خولەکێکدا زیاتر لە ٥٠٠٠ هەزار هاولاتی سڤیل بوونەقوربانی و كۆمەڵكوژكران.

 تا ئێستاش ئازار و زام و شوێنەواری ئەو تاوانەى دژ بە مرۆڤایەتى بەسەر ئەو شارە و لە یادی کورد و کۆمەڵگەى جیهانیدا ماوەتەوە.

هەموو ساڵێک چەندین چالاکى بۆ یادکردنەوەى ئەو کارەستاتە و رێزگرتن لە شەهیدانى هەڵەبجە و ئیدانەکردنى ئەنجامدەرانى ئەو تاوانە بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەم مەبەستەش لە ناو جەرگەی بازاڕی هەرێمی برادۆست چەندین چالاكی جۆرارجۆر بەڕێوەچوون.

چالاکییەکانى هەرێمى برادۆست لە ژێر دروشمی هەڵەبجە زامێكی لەبیرنەكراوە لە مێژووی گەلی كورد بەڕێوەچوون و بۆ ماوەی ٥ خولەك لە تەواوی هەرێمەكەدا بێدەنگی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمى یادکردنەوەى هەڵەبجە لە هەرێمى برادۆست بەچەندین شانۆگەری و شیعر و چالاکی بۆ یادی كارەساتی هەڵەبجە نمایشکران.

ر.م