یادی دامەرزارندی پەیەدە لە باشوری کوردستان پێرۆز کرا

یادی دامەزراندی ١٥ ساڵەی پەیەدە لە شاری سلێمانیی باشووریی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و جەمارێکی زۆر بەرز ڕاگیرا.

 بەبۆنەی دامەزراندی پارتی یەکیتی دێموکراتی (پەیەدە) نوێنەرایتی پەیەدە لە باشووری کوردستان لە هۆڵی ئەکواپارکی شاری سلێمانی ئاهەنگێکى پیرۆزباییی جەماوریی بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر و بەشێک لە نێونەری لایەنە سیاسییەکانی هەر چواری پارچەی کوردستان ڕێکخست.

لەسەرەتای یادەکەدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی بزووتنەوەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (تەڤدەم - TEV-DEM) وتارێکی پێشكەشی ئامادەبوان کرد و رۆڵی پەیەدەی گرنگ نرخاند لە لە ئازادکردنی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریادا و وتی: لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی یەکێتیی دێمـوکراتی، تا رۆژی ئەمڕۆ هیچ مانگێکی رۆژئاوای کوردستان بە پێشەنگایەتیی پەیەدە بێ تیکۆشان و بەرخودان نەبوە و پەیەدە لە کاتێکی کەمدا مێژوویەکی گەورەی تۆمار کرد".

ئاماژەی بە رۆڵی پیشەنگایەتیی پەیەدە لە زیندانەکانی رژیمی بەعسی سوریادا کرد و وتی: "لەکاتی دامەزراندی پەیەدە و دەرکەوتنی وەک پارتێکی کوردی خاوەن رۆڵ لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن رژیمی بەعسی سوریاوە ڕووبەڕووی چەندین هێرش بوویەوە و دەیان کادر و پێشەنگی ئەو پارتەیان دەستگیر کرد، بۆ ئەوەی ئیرادەی کوردانی رۆژئاوا بشکێنن، بەڵام کادران بە پێشەنگایەتیی پەیەدە بەرخوادنیکی مێژووییان لە زیندانەکانی سوریا پێشخست و بۆ جاری یەکەم لە ناو زیندانەکانی ڕژیم مانگرتنیان ڕاگەیاند".

هەروەها جیهان خەلیل نوێنەری کۆنگری ستار لە باشووری کوردستان وتاریکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە رۆڵی ژنان کرد لە دروستکردن و پیشخستنی پەیەدەدا و وتی: شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان پارتی یەکێتیی دێموکراتی بەشێکی گەورەی لە ژنان پێکدێت.

لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لە رۆڵی ڕێبەر ئۆجەلان کرد لە دامەزراندنی پەیەدە و شۆڕشی رۆژئاوا وتی: "شۆڕشی رۆژئاوا بەرهەمی رەنج و ماندبوونی دەیان ساڵەی ڕێبەر ئاپۆیە لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان".

لە درێژەی وتارەکاندا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی دێموکارتی کۆمەڵگای کوردستان وتارێكی پێشکەش کرد، بەراوردێکی کرد لە نێوان باشوور و رۆژئاوی کوردستان و وتی: "کاتی لە کۆبانی بەرخودان دەکرا، لە باشوور شەنگال ڕادەستی چەتەکانی داعش کرا و هەروەها کاتێک لە رۆژئاوای کوردستان مەجلیسی باکوری سوریا دامەزرا لە باشوور بە ڕیفراندۆمێک نیوەی خاکمان دۆڕاند، بۆیە دەبێت ئێمە چاو لە ئەزموونەکانی رۆژئاوای کوردستان بکەین".

ئاهەنگی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی پەیەدە بە پێشکەشکردنی چەند پارچە موزیک و گۆرانی لەلایەن تیپی مۆسیقای موشتنەرەوە کۆتایی پێهات.

ر.م