یادی شه‌هیدانی هێزی پاراستنی خۆیی له مه‌خموور كرایه‌وه
له یه‌كه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا، یادی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدی هێزی پاراستنی خۆیی مه‌خموور كرایه‌وه كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانی شه‌هید بوون.
له یه‌كه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا، یادی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدی هێزی پاراستنی خۆیی مه‌خموور كرایه‌وه كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانی شه‌هید بوون.
ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پاراستنی خۆیی له مه‌خموور كه پێكهاتبوون له بۆتان ئامه‌د، باگه‌ر بۆران، چه‌كدار ماوا، باز دژوار و ده‌وران ماردین ڕۆژی ٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ له ئه‌نجامی هێرشێكی دڕندانه‌ی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا له مه‌خموور شه‌هید بوون. ئه‌مڕۆ به مه‌ڕاسیمێك له مه‌خموور یادی ئه‌و شه‌هیدانه كرایه‌وه.
مه‌ڕاسیمه‌كه له لایه‌ن ڕێكخراوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ساز كرا و گه‌لی مه‌خموور به‌شدارییان تێدا كرد. ئاڵاكانی په‌كه‌كه، هه‌په‌گه، یه‌ژا ستار، كه‌جه‌كه، كه‌ژه‌كه و یه‌په‌گه به‌رز كرانه‌وه و درووشمه‌كانی «شه‌هید نامرن» و «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» گوترانه‌وه.
عه‌لی ئۆره‌ن به نوێنه‌رایه‌تیی هێزه‌كانی پاراستنی وارگه‌ی مه‌خموور وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «ئه‌م هێرشه كه له دژی گه‌له‌كه‌مان كرا، هیچ لایه‌نێكی ئه‌خلاقی تێدا نییه. ده‌بێ له دژی هه‌ر جۆرێكی هێرش یه‌كێتیی خۆمان پته‌وتر بكه‌ین و به ڕۆحی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری خاوه‌نداره‌تی له ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌هیدان بكه‌ین.»
دواتر ئاماده‌بوان به رێپێوان ڕوویان له شوێنی ڕووداوه‌كه كرد و گوڵیان له شوێنی شه‌هیدبوونی ئه‌و شه‌هیدانه دانا. حوسێن كارا به ناوی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و ئه‌نجومی عه‌شتار وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، هه‌رگیز ناهێڵین دوژمنان به‌م هێرشانه‌یان بگه‌نه ئامانج، خوێنی شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ ناچێت و تێكۆشانه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
به درووشمه‌كانی «شه‌هید نامرن»، «بمرێ خیانه‌ت»، «ئه‌ی شه‌هید خوێنت به‌فیڕۆ ناچێت»، «بێ سه‌رۆك ژیان نابێت» و «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌كه كۆتایی هات.
s.m