یادی شۆرشی ١٩ تەموز لە باشووری کوردستان پێرۆزکرا

ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بە گردبوونەوەیەک هەشتەمین سالێادی شؤرشی ڕۆژئاوای کوردستانی پێرۆزکرد.

ئێوارەی ئەمرۆ بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان چوار پارچەی کوردستان، نوێنەری پارت و لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی خۆبەرێوبەری ڕۆژئاوای کوردستانی بەگردبوونەوەیەک لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی  هەشتەمین ساڵیاندی شۆرشی ڕۆژئاوی کوردستان پێرۆز کرا.

ئامادەبووان دوو پۆستەری گەوریان بەدەستەوەبوو کە یەکێکیان تێدا نوسرابوو" داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان ڕیسوا دەکەین"  هاوکات لە پۆستەرکەی دیکە نوسرابوو " سەرکەوتنی ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی گەلانی ناوچەکەیە".

لەسەر ناوی بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئیبراهیم عەبدوڵا بە بۆنەی ساڵیادی شۆرشی ڕۆژئاوا پەیامێکی خوێندەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی خوێنی هەزاران شەهیدی شەرڤان لە ڕۆژئاوای وڵات ئیرادەیەکی سەربەخۆ و کۆمەڵگایەکی وشیار بەرهەم هات.

هەروها وتیشی ئێمە چۆن لە ڕابردوودا پشتیوانی شۆرشی ڕۆژئاوابووین ئیستاش دەسکەوتەکانی شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان بە دەسکەوتی هەموو گەلانی ئازادیخواز دەزانین، بەڵام جێگای داخە مەترسیەکان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان تەواو نەبوون، ئیستا ڕۆژئاوا و  باشوڕی کوردستانێش لە ژێر مەترسی داگیرکاری تورکیادایە، لە ئیستادا تورکیا بە عەقڵیەتی فاشیستیانە پەل دەهاوێت بۆ داگیرکاری لەسەر کوردستان.

هاوکات هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی خوبەرێوەبەری باکور و ڕۆژەهەڵاتی سوریا( ڕۆژئاوای کوردستان) نورشەن حوسێن قسەی کرد وتی: سوپاسی تەواوی گەلی باشوری کوردستان دەکەین هەر لەسەرتاوە پشتیوانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بوون، لەو پێناوەش دەیان شەهیدیان داوە، شۆرشی ڕۆژئاوا نەک تەنیا دەسکەوتێکە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەڵکو دەسکەوتە بۆ هەموو گەلی کورد.

هاوکارت نورشەن حوسین سەرنجی ڕاکیشایە سەر  هێڕشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سەر هەریەک لە باشوور و ڕۆژئاواوی کوردستان و وتی،"تاکە چارەسەری لەبەرامبەر ئەو داگیرکاریانە یەکێتی نەتەوەییە، یەکێتی نەتەوەی هەڵبژاردە نیە بەڵکو ئەرکە.

پیرۆزباییکە بە ئاهنگ و شایی و گۆرانی شۆرشگێری تایبەت بە ڕۆژئاوای کوردستان تا درەنگانێکی سەر لەئێوارە بەردەوام بوو.

ف.ق