یادی شەهیدانی هەفتانین کرایەوە

هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە هەفتانین شەهید بوون و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەم شەڕی ئازادی شەهیدەکانمان بە ئەنجام دەگەیەنین."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدەکانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە

"لە ڕاگەیەنراوی ٢٧ی تشرینی یەکەمدا ڕامانگەیاندوبوو لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا لە گردی کۆنفرانس و سیسەرێی هەرێمی هەفتانینی هەرێمی پاراستنی میدیا هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی شۆرشگێری فراوان کردبوو و لە ئەنجامدا ٣٠ سەرباز کوژرابوون. لەو چالاکیەدا ٥ هاوڕێمان بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. ناسنامەی هاوڕێکانمان بەم شێوەیەن:

 

ناسناو: ئامارا نوودا کورتالان

   ناو پاشناو: گولجان کایا

   شوێنی لەدایکبوون: سێرت

   دایک و باوک: نازێ و بەدرەدین

  کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / هەفتانین

 

ناسناو: بەفرین چیاژین

ناو و پاشناو: بەهار باسان

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

دایک و باوک: ئەمینە و ڕەشید

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / هەفتانین

 

ناسناو: نێریتان سەرهات

ناو و پاشناو: ڕپژدا داشکن

شوێنی لەدایکبوون: ڕەمزیە – سەلمان

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / هەفتانین

 

ناسناو: چەکدار قامشلۆ

ناو و پاشناو: عیسا عەلی

شوێنی لەدایکبوون: شام

دایک و باوک: ئەمینە و محەمەد تۆفیق

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / هەفتانین

 

ناسناو: ڕووبار شەرڤان

ناو و پاشناو: جیهان سەڤەر

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: هەدیە و زیادین

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / هەفتانین

ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری سویای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی ئابەوە لە هەرێمی هەفتانین دەستی پێکرد و لە سەرەتادا ڕووبەڕووی بەرخۆدانی هێزەکانمان بووەوە. هێزە گەریلاکانمان لە هەفتانین لەدژی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی مێژووی بەرخۆدانیان کرد و لە هەموو کاتێکدا بە بەرپرسیاری و بڕیارەوە ئەرکی سەرشانیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد. بێگۆمان سەرکەوتنەکانمان ئەنجامی ڕەنجی شەهیدە قارەمانەکانمانە. هاوڕێکانمان، ئامارا، بەرفین، بێریتان، چەکدار و ڕووبار لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری لەناو بەرخۆدان دابوون. بە دروشمی ڕێگە بە داگیرکەری نادەین لەدژی دوژمن بە قاڕەمانی شەڕیان کرد. بە هۆی هەڵوێستیانەوە شەرڤانیەکەیان بۆ بە نمونە. هاوڕێکانمان ئامارا، بەفرین، بێریتان، چەکدار و ڕووبار لە پرۆسەی بەرخۆداندا بوون بە قاڕەمان. بەم شێوەیە مۆری خۆیان لە بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٩ سا.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەلی کوردستان دەکەن و بەڵێن دەدەین، شەڕی ئازادی شەهیدەکانمان بە سەرکوتوویی بە یەنجام بگەیەنینن."

ف.ق