یادی شەهیدانی هەڵەبجە کرایەوە
بەئامانجی یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەلکووژیی هەڵەبجە هەزاران کەس لەدەوری یەک کۆبوونەوە. لە مەراسیمەکەدا بەرپرسی سەرەکی کۆمەڵکووژییەکە سەدام حسێن شەرمەزارکرا.
بەئامانجی یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەلکووژیی هەڵەبجە هەزاران کەس لەدەوری یەک کۆبوونەوە. لە مەراسیمەکەدا بەرپرسی سەرەکی کۆمەڵکووژییەکە سەدام حسێن شەرمەزارکرا.
خەڵکی هەلەبجە لەکاتژمێرەکانی بەیانییەوە جل وبەرگی ڕەشیان پۆشی وبەرەو مۆنۆمێنت و مووزەی کۆمەلکووژییەکە بەڕێکەوتن. لەمەراسیمەکەدا بەسەدان هاووڵاتی شارەکانی کەرکووک، سلێمانی، ڕانیە، قەلادزێ، شارباژێڕ، هەولێرو بادینان و چەندین ناوچەی ترهاتنەهەڵەبجە. ئاپۆڕای جەماوەر لە شونی مۆنۆمێنتی هەڵبجەدا کۆبوونەوە و دواترسەردانی گۆڕی شەهیدانی هەڵەبجەیان کرد.
پەتی سێدارەکەی عەلی کیمیایی لەموزەی هەڵەبجەیە
عەلی کیمیایی کە وەک بکەری تاوانەکە دەناسرێت و بەفەرمانی راستەوخۆی سەدام حسێن کۆمەلکووژییەکەی ئەنجامدا، لەساڵی ٢٠٠٣ لەسێدارەدرا.ئەو پەتەی کە عەلی کیمیایی پێ لەسیدارە درابوو هێنرایە موزەخانەکەی هەلەبجە.
ژیان راوەستا
گەل لەبەردەم مۆنۆمێنتەکەی هەلەبجەدا کۆبوونەوە، لە کاتژمێر ١١:٠٠ مەراسیمەکە دەستیپێکرد. بۆ ماوەی ٢خولەک هاتووچۆ لەهەلەبجە ڕاوەستا و دواترمەراسیمەکە دەستیپێکرد. لەکاتی ڕێزگرتنەکەدا لەرێگەی هەلیکۆپتەرەوە گەل گۆۆڵباران کران.
گەل زۆر تووڕەیە
فرمێسکی ئەوکەسانەی کە لەکارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا کەسوکارەکانیان ون بووە ڕانەدەوەستا.
بڕێک لەهاووڵاتیانی هەڵەبجە دەیانوت، " ئەوەی کە ئێمە بیزاردەکات ئەوەی کە هێشتا هەلەبجە وەک ژینۆساید نەناسراوە و وەک ئەنجامی شەڕی ئێران وعێراق جاوی لێدەکرێت."
ک٠ش