یاساناسان داوا دەکەن بە هۆی کۆرۆناوە زیندانیان ئازادبکرێن

یاساناسان ڕایانگەیاند، ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو زیندانەکاندا بڵاوببێتەوە کارەساتێکی گەورە دروست دەبێت و داوایان لە حکومەت کرد، ڕێوشوێن بگرنەبەر و زیندانیان ئازاد بکەن.

ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە. بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبوان ئاشکرا ناکەن. باسی ئەوە دەکرێت بە سەدان کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە. ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیەنرا کەسێک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

یەکێک لەو وڵاتانەش کە ڤایرۆسی کرۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر دروست کردووە ئێرانە. لە ئێران بە دەیان هەزار زیندانی و سزادراو ئازاد کراون.

لە تورکیا هێشتا حکومەت هەنگاوێکی هاوشێوەی نەناوە. ڕای گشتی و یاساناسان دەڵێت، ئەگەر ڤایرۆسەکە لەناو زیندانەکاندا بڵاوببێتەوە، کارەساتێکی گەورە ڕوودەدات و پێویستە زیندانیان ئازاد بکرێن.

مەترسیەکی گەورە هەیە کە ڤایرۆسەکە لە زیندانەکاندا بڵاوببێتەوە

یاساناس فەیزی چەلیک لەسەر ئەو پرسە دەڵێت، بە بڕیاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاری دادگاییکردن بە تەواوی ڕاگیراوە. ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند ئەوە قەیرانێکی گەورەیە. واتە نەخۆشیەکە لە ئاستی جیهانیدا بڵاوبووەتەوە. دەرزی و دەرمان و ڤاکسین نەدۆزراوەتەوە. لە زیندانەکاندا مەترسیەکی گەورەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەیە. زیندانیان پێویستە بە شەرتی کۆتڕۆڵ ئازادبکرێن.

چەلیک وتی،" سزادراوانیش دەتوانن بەهۆی تەندروستیەوە داوای دواخستنی سزاکەیان بکەن. ئەوە پەیوەندی بە دەستووری بنەڕەتیەوە هەیە. بە پێی خاڵی ٥٦/١ی دەستووری بنەڕەتی مافی هەموو کەسێک هەیە لە هەموو شوێنێک بە تەندروستی بژی. دەوڵەت ناچارە دەرفەتی پێویست فەراهەم بکات. بریاری ڕاگرتنی دادگاییکردنیش هەیە.

فەیزی چەلیک داوای کرد لەو چوارچێوەیەدا بە زودترین کات زیندانیان و سزادراوان ئازاد بکرێن.

هەڕەشە لە ژیانی تەندروسی دەکرێت

یاساناس جەمیل دەمیر وەبیریهێنایەوە لەم دواییانەدا ژمارەی زیندانیان زۆر زیادیکردووە و زیندانەکان پڕ بووە.

دەمیر ڕایگەیاند، لەگەڵ کێشەکانی ناو زیندانەکان، هەروەها شوێنی پاک نین و وتی، "هەڕەشە لەسەر ژیانی تەندروست هەیە. تا ئێستا چارەسەریەک بۆ زیندانیە نەخۆشەکان نەدۆزراوەتەوە. ژمارەیەکی زۆر کەس لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

دەمیر باسی ئەوەشی کرد، بێدەنگی دەسەڵاتی سیاسی لە ەبرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا قبوڵناکرێت و وتی، "پێویستە چارەسەریەکی خێرا بدۆزرێتەوە. چارەسەری ئەوەی لێبۆردنێکی گشتی دەربکرێت و سزاکانیش دوابخرێن. چارەسەری بۆ دەستگیرکراوەکان ئاسانە. لەبەر ئەو ڤایرۆسەی کە هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات، زیندانیان پێویستە ئازاد بکرێن. لە ڕۆژانی داهاتووماندا دۆخێک دروست دەبێت کە هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات."

ف.ق