كۆردیناسیۆنی گشتیی یه‌كێتیی ڕاگه‌یاندنی دیموكرات - یه‌ره‌ده له په‌یامه‌كه‌یدا پیرۆزبایی له هه‌موو ڕۆژنامه‌وانان ده‌كات و یادی شه‌هیدانی ڕاگه‌یاندنی ئازاد ده‌كاته‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ ڕۆژنامه‌ی كوردستان ده‌رچوو و له‌پێناو ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان هه‌نگاو نران. ڕۆژنامه‌ی كوردستان له‌پێناو كوردان كه وه‌ڵاتیان داگیركراوه و خۆیشیان دوورخراونه‌ته‌وه، له قاهیره ده‌ستی به وه‌شان كرد. ڕۆژنامه‌كه دواتر له ناوه‌نده‌كانی وه‌ك ئیسته‌نبووڵ و شام به‌رده‌وامی به وه‌شانی خۆی دا و له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ژماره، داخرا.
له دوای ڕۆژنامه‌ی كوردستان، زۆر ڕۆژنامه و گۆڤار ده‌رچوون. به سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان، هاوشێوه‌ی هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی ژیان، له بواری مێدیای ئازادیخواز و ئالته‌رناتیڤدا، هه‌نگاوی زۆر گرینگ نران. هه‌ر وه‌ك چۆن له بواره‌كانی دیكه‌ی تێكۆشاندا، قوربانی گه‌وره دراون و به‌ها ئافرێندران، له بواری مێدیای ئازادیشدا قوربانی گه‌وره دران. به تێكۆشانی پیرۆز و قوربانیی گه‌وره، به‌های گه‌وره ئافرێندران. ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی كه وه‌ك مێدیای ئازاد پێناسه ده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه له لایه‌ن هه‌موو جیهان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ڕاستییه‌كانی هه‌رێمه‌كه په‌سه‌ند كرا.
له‌گه‌ڵ تێكۆشانی مێدیای ئازاد-دا، شاهیدی بۆ تێكۆشانی كورد له دووڕیانی گرینگی مێژوویی كرا و مێدیای ئه‌لته‌رناتیڤ چه‌سپا. ئه‌م به‌هایانه هه‌مووی له سایه‌ی ڕه‌نجی گه‌وره‌ی پێشه‌نگ و شه‌هیدانی مێدیای ئازاد ئافرێندراون. له گوربه‌ته‌للی ئه‌رسۆز، خه‌لیل دا‌غ، مووسا عه‌نته‌ر، ده‌نیز فرات، نووژیان ئه‌رهان-ه‌وه تا شه‌هیدانی ئه‌م دواییه كه به‌رخۆدانی عه‌فرینیان ڕووماڵ كرد و شه‌هید بوون، سه‌دان هه‌ڤاڵی ئێمه بێ ترس و به‌جۆشێكی گه‌وره بوونه ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕاستی. له بواری ڕۆژنامه، ڕادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، ئاژانس و زۆر بواری دیكه‌ی مێدیادا، هه‌نگاوی سه‌ره‌تایان نا، بوونه نموونه. تاریكییان ڕوناك كرده‌وه و ڕووپۆشی زۆردار و زوحاكه‌كانیان لابرد. به‌م شێوه‌یه جێپه‌نجه‌ی خۆیان له مێژوودا نه‌خشاند.
به‌بۆنه‌ی ٢٢ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، ئێمه جارێكی دیكه یادی هه‌موو شه‌هیدانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵێنی به‌رده‌وامیدان به رێی ئه‌وان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها ئێمه پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه له ته‌واوی ڕۆژنامه‌وانانی كورد و ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی كه ڕه‌نجیان له ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا هه‌یه، ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین له كاره‌كانیان.
s.m