یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له دهۆك تۆماركرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له شاری دهۆك تۆماركرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له شاری دهۆك تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند، لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، یەکەم توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ( COVID-19 ) لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا کە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵانە و لە وڵاتی ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.
بەگوێرەی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٤٠ تووشبووە. کەسێکیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە. ١٣ نەخۆشیش بە تەواوی چاکبوونەتەوە و ئەوانی تریش هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
ژ.ت