یه‌كینه‌ی تۆڵه به‌رپرسایه‌تیی چالاكییه‌كه‌ی جزیری له‌ئه‌ستۆ گرت
یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید ڕووكه‌ن هۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ١١ی ته‌مووز له ناوچه‌ی جزیر-ی سه‌ربه شرنه‌خ دژی پۆلیس و زێره‌ڤانانی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید ڕووكه‌ن هۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ١١ی ته‌مووز له ناوچه‌ی جزیر-ی سه‌ربه شرنه‌خ دژی پۆلیس و زێره‌ڤانانی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید ڕووكه‌ن هۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ١١ی ته‌مووز\٢٠ی پووشپه‌ڕ له ناوچه‌ی جزیر-ی سه‌ربه شرنه‌خی باكووری كوردستان له دژی پۆلیس و زێره‌ڤانانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی تورك چالاكییه‌كی سابوتاژی ئه‌نجام داوه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، چالاكییه‌كه له مه‌یدانی جمهووریه‌تی جزیر ئه‌نجام دراوه و ٢ پۆلیس كوژراون، ٩ پۆلیس و زێره‌ڤانیش بریندار بوون كه برینی چواریان سه‌خته.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌كینه‌كه:
ڕۆژی ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٩\٢٠ی پووشپه‌ڕ یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید ڕووكه‌ن له مه‌یدانی جمهووریه‌ت-ی ناوچه‌ی جزیر-ی بۆتان چالاكییه‌كی سابوتاژی ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا ٢ پۆلیس كوژران و ٩ پۆلیس و زێره‌ڤانیش بریندار بوون كه برینی چواریان سه‌خته.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمن كار ده‌كه‌ن، ده‌بنه ئامانجی ئێمه. ئه‌م چالاكییه له دژی پۆلیسه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و زێره‌ڤانه‌كانی ئه‌نجام دراوه. ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان له گه‌له‌كه‌یان كردووه، ده‌بێ باجی ئه‌و خیانه‌ته بده‌ن. له‌م شه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پێنراوه، دوژمن به ڕێبازی بێئه‌خلاقانه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان. ئه‌و زێره‌ڤان و سیخووڕانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت كار ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ئاكه‌په‌ییه‌كان ده‌بنه ئامانجی ئێمه. هه‌م له جزیری بۆتان و هه‌م له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان چالاكییه‌كانمان له دژی داگیركه‌ر و خیانه‌تكاران به‌رده‌وام ده‌بێت.
مێدیای توركی داگیركه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه له‌م چالاكییه‌دا كه‌سانی سیڤیل كوژراون. ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته و به‌شێكه له كۆسێپتی شه‌ڕی تایبه‌ت. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه كۆبووبوونه‌وه، پۆلیس و زێره‌ڤان بوون. بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به هاوڵاتییانی سیڤیل نه‌گات، یه‌كینه‌كه‌مان به‌وریایی جموجۆڵی كردووه. گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان پێویسته دووركه‌ونه‌وه له شوێنه‌كانی پۆلیس و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت. نابێت گه‌له‌كه‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زێره‌ڤان، سیخووڕ و ئاكه‌په‌ییه‌كان له په‌یوه‌ندیدا بن. زێره‌ڤانه‌كانیش یان ده‌بێ ده‌ست له خیانه‌ت به‌رده‌ن و چه‌كه‌كانیان دابنێن، یان له‌مه‌ودوا ده‌بنه ئامانجی ئێمه.
s.m