یەبەشە: ئێمە هەتا کۆتایی خاوەنداریەتی لە گەل وشەهیدانی خۆمان دەکەین

فەرماندەی یەبەشە زەردەشت دنایی دەربارەی ئەو گۆڕی بەکۆمەڵانەی لەلەم دوییانە لە ناوچەی تل عزیر دۆزرایەوە وتی، " ئێمە هەتا کۆتایی خاوەنداریەتی لە گەل و شەهیدانی خۆمان دەکەن.ئێمە ئامادەین کە تەواوی خاکی ئێزیدخان بپارێژین."

دوای ئەوەی کە ناوەندی تەلعزیرو سیبا شێخ خدر، ڕادەستی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و ئاسایشی ئێزیدخان کرا، لەکاتی پشکنینی شەڕڤانان لەناوماڵەکاندا، دوو گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزایەوە کە لەکاتی هێرشی داعش بۆسەرشەنگال لەوناوچەیە کۆمەڵکوژییان ئەنجام دابوو. فەرمانداریەتی یەبەشە زەردەشت دنایی لەسەرئەم بابەتە بۆئاژانسی هەواڵی فورات دوا.

فەرماندەی یەبەشە وتی، " هێزەکانی ئێمە لەسەرئەساسی پاراستنی خاکی ئێزیدخان دامەزراوە. لە پێناوئەو ئامانجەدا بەدەیان شەڕڤانی ئێمە شەهید بوون. ئێمە لەسەرڕێبازی شەهیدانی خۆمان بەردەوام دەبین. لەسەرئەم ئەساسە دوای هاتنی ئێمە بۆ ناوچەکە گەل دەگەڕێنەوە بۆ تل عەزیر. گەلی ئێمە دوای ٤ساڵ دوورکەوتنەوە لە ماڵ وحاڵی خۆیان ئیستا دەتوانێت بەئارامی بگەڕێنەوە بۆ ناوماڵی خۆیان . ئەم شتە هەم بۆئێمە وهەمیش بۆگەل جێگەی دڵخۆشییە .

دنای ئەوەی خستەڕوو، دوای ئەوەی کە ئێمە هاتینەوە بۆتەلعەزیر چەند گۆڕی بەکۆمەڵمان دۆزییەوە و وتی، " ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە لەلایەن شەڕڤانانی ئێمەوە دۆزراونەتەوە. بەڵام تائیستا ناسنامەی قوربانیان دیارنییە. بەلام ئاشکرایە کە هەموو ئەو تەرمانەی کە لەگۆرە بەکۆمەڵەکاندا هەن هاووڵاتی ئێزدین وبەدەستی چەتەکانی داعش کوژراون و لەوگۆرانەدا شاردراونەتەوە. و بڕێکیان لەبرسیدا گیانیان لەدەستداوە. لەکاتێکدا کە ئێمە ئەوگۆڕانەمان دییەوە، زۆرترڕقی ئێمە لەدژمن هەلدەستێت. ئێمە جارێکی تربەلێنی پاراستنی گۆمەڵگەی ئێزدی دووپات دەکەینەوە."

فەرماندەی یەبەشە لەبەردەوامی وتەکانی خۆیدا وتی، " بەهۆی ئەوەی کە هێشتا ناسنامەی ئەو تەرمانەی ناو ئەوگۆرانە ئاشکرا نەکراوە هێشتا نازانین چۆن مامەڵەیان لەگەلدابکەین. هاوکات مەجلیسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال لەهەوڵداندایە کە چارەنووسی ئە کەسانە ڕوون بکەنەوە وسەردانی شوێنی پەیوەندیداردەکەن کە خاوەنداریەتی لەو کەسانە بکەن. تا کەسوکاری ئەو شەهیدانە بتوانن تەرمی ڕۆڵەکانیان بسپێرنە خاک."

ک-ش