یەپەسە – ژن بۆ حەفتانین چالاکی ئەنجامدا: ٩ پۆلیس برینداربوون

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕزگار گەڤەری یەپەسە – ژن لە شڕنەخ دژی هێزەکانی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٩ پۆلیس برینداربوون، یەکینەکە چالاکیەکەی پێشکەش بە بەرخۆدانی حەفتانین کرد.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕزگار گەڤەری یەپەسە – ژن لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەری، سیخور و نۆکەران، لە شڕنەخ لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی پۆلیسی تیمی تایبەتی داگیرکەری چالاکی ئەنجامدا.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئەندامی یەکینەکانمان ١٣ی تەموز کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە گەڕەکی باخچەلیئەڤلەری شڕنەخ لە تەنیشت وێستگەی کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتۆمبێڵ لە تەنیشت ناوچەی پیشەسازی لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی پۆلیسی تیمی تایبەتی داگیرکەر بە تەقەمەنی کە پێشتر جێگیرکرابوو چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٩ پۆلیسی تیمی تایبەتی داگیرکەر لەناو ئۆتۆمبێڵەکەدا بوون. ژمارەی کوژراوەکان دیار نییە. پۆلیسە داگیرکەرە بریندارەکان بە ئامبۆلانس بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی شڕنەخ ڕەوانەکران. ئەندامانی ئێمە بە سەلامەتی و بێزیان لە هەرێمەکە دوور کەوتنەوە."

چالاکی بۆ پشتگیری بەرخۆدانی حەفتانین بوو

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕزگار گەڤەری یەپەسە – ژن ڕاشیگەیاند، چالاکیەکەمان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان ئەسمەر دەڤریم زەردەشت و نووجان شەردۆز ئەنجامدراوە کە لە هەنگاوئ جەنگی حەفتانیندا لە شەشدارا تا گولەی کۆتایی خۆیان شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمندا و شەهید بوون."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە، بۆ بەرخۆدانی ژنان کە لە حەفتانین لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی فیدایی لەشیان دەکەنە قەڵغان و خاکی کوردستان لەدژی داگیرکەری دەپارێزن، چالاکیەکانمان لە کوردستان و تورکیا دەبنە وڵامدەرەوە. ئێمە دروشـمی 'هەموو جێگایەک حەفتانینە' لە کۆڵان، گەڕەک و گۆڕەپانەکان جێبەجێ دەکەین."

ف.ق