یەپەسە – ژن لە ئیزمیر دوو چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید یڵماز گاباری یەپەسە – ژن لە ئیزمیر باڵەخانەیەک کە دوو کارگەی تێدابوو و ٣ ئۆتۆمبێڵ و هۆتێڵێکی ئاهەنگ و کۆگایەکیان سووتاند.

یەپەسە – ژن ڕایگەیاند کە تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید یڵماز گابار لە چوارچێوەی 'هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەری و سیخوڕ و نۆکەران' لە ئیزمیر چالاکی ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە تیمەکانی وڵامدانەوە ٦ی ئەیلول لە ناوچەی بایندری ئیزمیر لە گەڕەکی سادق پاشا و کۆڵانی مەندەرەس کارگەیەک و دوکانێک و ٣ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند. هەروەها ئاماژە بەوەکرا کە ئاگر بەر هەموو باڵەخانەکە کەوتووە، ٢ کارگە و ٣ ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی سووتاون.

تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە – ژن هەروەها دەلێت، ١ی ئەیلول لە ئیزمیر لەسەر ڕێگای بایراکلی ئالین هۆڵێکی فاشیستەکان و کۆگایەک سووتێنراوە و لە ئەنجامدا هۆڵەکە و کۆگاکە بە تەواوی سووتاون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا تیشک خراوەتەسەر ئەوەی کە لەدژی فاشیستەکانی تورک لە هەموو دەڤەرێک چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.
ز.ش