یەژا-ستار: بە تەقاندنی هەر گولەیەک تۆڵەی ژنێک دەکەینەوە
فەرماندەی هەرێمی حەفتانینی یەژا-ستار رایگەیاند، دەستدرێژیەکانی سەر ژنان و منداڵان بە دەستی دەوڵەت، بە پلان و سیستماتیک بەڕێوە دەچێت و وتی:"بە تەقاندنی هەر گولەیەک تۆڵەی ژنێک دەکەینەوە.
فەرماندەی هەرێمی حەفتانینی یەژا-ستار رایگەیاند، دەستدرێژیەکانی سەر ژنان و منداڵان بە دەستی دەوڵەت، بە پلان و سیستماتیک بەڕێوە دەچێت و وتی:"بە تەقاندنی هەر گولەیەک تۆڵەی ژنێک دەکەینەوە.
فەرمادەی هەرێمی حەفتانینی یەژا-ستار لە رایگەیێنراوێکدا تیشکی خستە سەر دەستدرێژیەکانی سەر ژنان کە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە لایەن دەوڵەتەوە بەڕێوە دەچێت و وتی:"ئێمە وەکو هێزی یەژا-ستار لە حەفتانین تۆڵەی هەموو ژنان دەکەینەوە."
لە راگەیێنراوەکەی یەژا-ستار دا هاتووە:
"دەوڵەتی فاشیستی تورک لەم ساڵانەی دواییدا لە رووی سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی و بە تایبەت لە رووی ئابوریەوە تەنگەتاو بووە. رۆژ بە رۆژ بە هۆی ئەو تەنگەتاویەوە، دەوڵەت لە ناو کۆمەڵگادا ناکۆکی و ئاڵۆزی دروست دەکات و بە تایبەتیش یاری بە ئەخلاق و شکۆ و پیرۆزمەندیەکانی ژیان دەکات.
حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە هەموو رێبازەکانی داگیرکاری، ئەشکەنجە و بڕیارێک، دەیەوێت کۆمەڵاگا و هۆشمەندی کۆمەڵاگا بگۆڕێت و بەم شێوەیە لاوازیی خۆی بشارێتەوە و تەمەنی دەسەڵاتداریی خۆی درێژ بکاتەوە. بە هەڵوێستی شۆڤێنی و نەژادپەرەستانەی خۆی، دەیەوێت کۆمەڵگا بێنێتە بەرامبەر یەک. ئەو ئۆپڕاسیۆنانەی لە لیبیا، ئیدلب، رۆژئاوا و باشوری کوردستانی ئەنجامی دەدات، بۆ سەپاندنی ئەم سیاسەتەیە. دوایین ئۆپڕاسیۆنیش کە لە حەفتانین دەستی پێکرد، یەکێک لە هۆکارەکانی سەپاندنی ئەو سیاسەتەیە.
لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، کۆردستان و جیهان جارێکیتر بوونەتە شاهیدی خۆڕاگریەکی تری بێوێنە. گەریلاکانی سەردەم، کە بە ستراتیجیەکانی سەردەمی نوێ خۆیان بونیاد دەنێن و بە رێنوێنیەکانی رێبەر ئاپۆ کە دەڵێت "گەورەترین تاکتیک خودی مرۆڤە"، لە حەفتانین لە خۆڕاگریدان. گەریلا بۆ پاراستنی هەر بستێکی خاکی حەفتاین چەندین رۆژ شەڕی کرد و لە بەرامبەر ئەو هێرشانەش، دەرسێکی گەورەی دایە دوژمنی داگیرکەر. بێگومان ئەم شەڕەی لە بەرامبەر دەوڵەتی فاشیستی تورک و هێڵی خیانەت بەڕێوە دەچێت، مۆری خۆی لە مێژوو دەدات.
ئەم هێرشانەی لە حەفتانین بەڕێوە دەچن، تەنها بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادی نیە، بەڵکو هاوکات بۆ تاڵانکردنی سروشت و بە تایبەتیش شەڕێکە لە دژی ژنان. ئۆپڕاسیۆنە سەربازی و سیاسی و قڕکردن و دەستدرێژیەکانی سەر ژنان و منداڵانیش، ئەنجامی هەمان سیاسەتەن. ژنان و منداڵان و شەهیدانی وڵاتێک، هەم بناغەی کۆمەڵگان، هەم پیرۆزمەندیە مەعنەویەکانی کۆمەڵاگاشن. دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و منداڵان و هەڵوەشاندنی گۆڕی شەهیدان، مەبەست لێی لاوازکردنی ئیرادەی کۆمەڵاگای کوردستان و تورکیایە.
لە راستیدا لەم ساڵانەی دواییدا لە تورکیا و کوردستان هەموو دەستدرێژیەکان، بە پشتیوانی حکومەتی ئاکەپە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە زیادبووندایە. دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەوەی هەموو دەرفەتەکانی بەکاردێنێت و ساڵانە لە ژێر ناو و پلانی جیاوازەوە، ئۆپڕاسیۆنی سیاسی و سەربازی ئەنجام دەدات، دیسان ناتوانێت بزوتنەوەی ئازادی لەناو بەرێت. لە تووڕەیی ئەمەش هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگا.
دەوڵەتی نەژاتپەرەست و رەگەزپەرەستی تورک، لەگەڵ ئۆپڕاسیۆنی داگیرکردنی حەفتانین، هاوکات لە کوردستان بە مەبەستی شکاندنی ئیرادەی کۆمەلگا دەستی بە کردەوەی راقەکردن و دەستدرێژی کردووە. ئەو رووداوەی لە شرنەخ روویدا ئەم راستیە دەخاتە روو. ئەو رووداوە بە تایبەت بە دەستی دەوڵەت پلانی بۆ داڕێژرا. تەنانەت لەو شوێنەی رووداوەکەی تێیدا روویدا و ئەو سەربازەی لە رووداوەکەدا ناوی هاتبوو، شتێکی بەڕێکەوت نەبوو. هەرێمی بۆتان لەگەڵ ئەو هەموو فشار و قڕکردنانەی لە مێژوودا بە سەری هاتوون، تا ئێستا بە ئیرادە و خۆڕاگریەکەی لە بەرامبەر ئەو فشار و زوڵمەی دەوڵەتی تورک وەستاوەتەوە و هاوکات ئەو شوێنەشە کە کلتور و ئاسەواری کوردایەتی تێیدا پارێزراوە.
هەروەها ئەو سەربازانەی بەشداری پێکردوون بۆ ئۆپڕاسیۆنی داگیرکردنی عەفرینیش، بە تایبەت هەڵیبژاردوو. بە تایبەت گەلی خۆڕاگری بۆتان و هەموو گەلی کوردستان، دەبێت لە بەرامبەر ئەم هێرشانە هۆشیار بن. بە رۆحی جەنگی حەفتانین سڵاو بۆ ئەو کچ و کوڕە لاوانەش دەنێرین کە ئەم هێرشە قڕکەرانە قبوڵ ناکەن و لە بەرامبەر ئەم هێرشانە هەڵسانە سەرپێ.
بێگومان ئەو خۆڕاگریەی لە حەفتانین بەڕێوە دەچێت، دەبێتە وڵام بۆ هێرشە قێزەوەندەکان و هۆشمەندی پیاوسالاری. ئێمە وکو گەریلاکانی یەژا-ستار لە حەفتانین تۆڵەی هەموو ژنان دەکەینەوە.
ئەو ژنە گەریلایانەی بە چالاکی و هەل هەلە لێدان، دەنگی ئەو جەنگە دەزرینگێننەوە، ئەنجامی ئەو تووڕەیی و رۆحی تۆڵەسەندنەوەی ژنانە. بوونەتە دەنگی ئەو ژنانەی کە ناتوانن بچەنە سەر شەقامەکان، ئەوانەی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر، ئەوانەی لە ماڵەوە رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە و ئەوانەی لەسەر کارەکانیان مافیان دەخورێت. گەریلا بە جۆش و پرچ درێژەکان، بە چاونەترسی و فیداکاریەکی گەورەوە، سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن هەڵدەوەشێننەوە. تەقاندنی هەر گوللەیەک تۆڵەی ژنێکە و هەڵوەشاندنی هەر سەنگەرێک، هەڵوەشاندنی زیهنیەتی پیاوسالاریە. ئەم جەنگە، جەنگی هەموو ژنێکە.
لە حەفتانین بە پارادیگمای رێبەر ئاپۆ بۆ دیمۆکراسی و ژینگەپارێزی و ئازادیخوازیی ژنان و بە رۆحی خۆڕاگری فەرماندەکانی وەکو ئەسمەر، نوجان، ئارارات، بێریڤان، زەریان، ئامارا، زەینەب و ئیرادەی هەموو ژنانی کوردستان و تورکیا، خاکی کوردستان دەپارێزرێت. ئێمە وەکو بزوتنەوەی ئازادی ژنان، بانگەوازی ئاڕاستەی کۆمەڵگای کوردستان و تورکیا، بە تایبەتیش ژنان و گەنجانی ئازادیخواز دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم هێرشە قێزەوەن و نائەخلاقیانە، بوەستنەوە. ئێمە گەلین، ژنین و خاوەن مافین. ئەگەر ببین بە یەک هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەرامبەرمان بوەستنەوە."
ز.ش