یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە کۆڵانەکانی ئامەد ئاڵایان هەڵواسی
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نۆمان ئامەد بۆ شەرمەزاکردنی پیلانگێڕی لە ژمارەیەکی زۆر کۆڵانی ئامەد ئاڵایان هەڵواسی.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نۆمان ئامەد بۆ شەرمەزاکردنی پیلانگێڕی لە ژمارەیەکی زۆر کۆڵانی ئامەد ئاڵایان هەڵواسی.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نۆمان ئامەد ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە کۆڵانەکانی ئامەد ئاڵای پارتەکەمان (پەکەکە) هەڵواسیوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"یان دەبێت ڕێبەر ئاپۆ شەرەفمەندانە بژی یان ئێمە ئەم ژیانە قبوڵ ناکەین. لە ١٠ی شوباتدا لەسەر پردەکانی پەڕێنەوەی سەر رێگای ئامەد و خارپێت، لە کۆڵان و ڕێگاکانی باغلار، باتیکەنت، کۆشویۆڵ، سوور و کایاپنار ئاڵای پارتەکەمان هەڵواسی."
ف.ق