یەکینەکانی تۆڵە دوو کارگە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵیان سووتاند

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەمی یەپەسە لە ئامەد، دەنیزلی و موغلا دوو کارگە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵیان سووتاند.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەمی یەپەسە ڕاشیگەیاند کە ئەوان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەری و سیخۆڕەکاندا لە ئامەد، موغلا و دەنیزلی چالاکیان ئەنجامداوە.

ڕاگەیەنراوەکەی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەمی یەپەسە بەم شێوەیەیە:

"یەکینەکانی تۆڵە لە ٦ی ئەیلولدا لەدژی ئۆتۆمبێڵی قەیومی شارەوانی باغلاری ئامەد چالاکی ئەنجامدا و سووتاندیان. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵەکە بووە خۆڵەمێش.

لە ٦ی ئەلولدا مەرکەزئەفەندی دەنیزلی کە شوێنی گەشتیارەکانە، سووتێنرا. لە چالاکیەکەدا کارگەیەک سووتا و زیانێکی گەورەی بەرکەوت.

لە ٦ی ئەیلولدا لە گەڕەکی گۆکپناری پاموککالەی دەنیزلی ئۆتۆمبێڵێکی مۆدێل بەرز سووتێنرا. ئۆتۆمبێڵی سیخۆڕەکان بووە خۆڵەمێش.

لە ٤ی ئەیلولدا لە مەنتەشەی موغلا کارگەیەک و ئۆتۆمبێلەکانی سووتێنرا و ئۆتۆمبێڵەکان بوونە خۆڵەمێش.

یەکینەکە راشیگەیاند کە چالاکیەکان لە تۆڵەی هێرشی نەژادپەرستی ساکاریا ئەنجامدراوە و وتی،"هێرشە نەژادپەرستیەکان لەدژی گەلی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن. دەسەڵاتی فاشیست لەبەرانبەر تێکۆشانی ئازادی کورد بیچارە ماوەتەوە و بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات. ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بەرانبەر فاشیزمی دەوڵەت و بۆ پاراستنی نانسامەی خۆمان، لە هەموو جێگایەک چالاکیەکانمان بەردەوامی پیدەدەن. پێویستە هەموو کەسێک بە تاکتیکی بەهێز بەشداری لە هەنگاوی تۆڵە بکاتەوە. ئێمە لەدژی نەژادپەرستەکان لە ساکارایا ئەم چالاکیانەمان ئەنجامداوە."

ف.ق