یەکینەکانی تۆڵە لە وان ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد لەدژی پۆلیس و هاوکارەکانیان ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد لەدژی پۆلیس و هاوکارەکانیان ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی شەهید ساڤاش ئامەد لەوان لەدژی هاوکار و هێزەکانی دەوڵەتی چالاکیان ئەنجامدا.
لەو بارەیەوە یەکینەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"٢٤ی تەموز لەسەر ڕێگای کورتولوشی ڕێیا ئاڕمووشی وان لەدژی ئۆتۆمبێلێ ئۆڕالی دەوریەی پۆلیس بە بۆمبەیەکی دەستی چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا جامی ئۆتۆمبێڵەکە شکاون و دوژمن ترساوە و لە ناوچەکە دوورکەوتووەتەوە.
٢٥ی تەموز لە گەڕەکی ئیسکەلەی توشبای وان ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیس لەلایەن هێزەکانمانەوە سووتێنراوە و تێکشکێنراوە.
٢٥ی تەموز لە شەمسیەبەی توشبا وێستگەی کارەبا سووتێنراوە.
٢٦ی تەموز لە گەڕەکی ستاسیۆنی تووشبای وان لەدژی وێستگەی شەمەندەفەر چالاکی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ڤاگۆنێکی و کەلوپەلی ناو ڤاگۆنەکە سووتێنراون و لەناوبراون، هەمان ڕۆژ یەکینەکانمان زیانیان لە بەشێک لە رێگەی ئاسن داووە.
٢٦ی تەموز لە زۆر گەڕەکی وان یەکینەکانمان نووسینی تۆڵەسەندنەوە لەسەر دیوارەکان نووسیوە."
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا یەکینەی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد داوای تێکۆشانی لە هەموو کەس کرد و وتی،"چ زوو چ درەنگ هەندێک کەس کە خۆیان وەک ئەندامی پارتی پیشان دەدەن و شتی ناکۆک دەکەن و بە قسەی ناڕاست و پڕوپووچ ، ناوی پارتی بۆ بەرژەوەندیەکانیان بەکاردەهێنن، ئەگەر لە لایەن هێزەکانمانەوە ئاشکرا ببن، بە دڵنیایەوە سزادەدرێن."
ف.ق