یەکینەکانی تۆڵە لە ٥ شار چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵە لەدژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە ٥ شار چالاکیان ئەنجامدا و پشتگیریان لە هەنگاوی کەجەکە کرد.

یەکینەکانی تۆڵە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' کە تێکۆشانی ئازادی کورد فاشیزم تێکدەشکێنێت، تێکۆشان بەرزدەکەنەوە و دەبنە فیدایی گەلەکەیان.

لە ٥ شار گورزی کوشندە لە فاشیستەکان دراوە

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە لە ٥ شاری چالاکیان ئەنجامداوە و گورزی گەورەیان لە فاشیستەکان داوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ١٧ی ئەیلولدا لە سیلیڤری ئەستەنبوڵ یەکینەکانی تۆڵهەڵدی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان کۆمپانیایەکی گواستنەوە کەلەگەڵ دوژمن کاری دەکرد و ٢ بارهەڵگریان سووتاندووە.

١٧ی ئەیلول لە ئاتاشەهیری ئەستەنبوڵ کۆگایەکی ئاسنی کۆنە کەلەگەڵ پۆلیس کاری دەکرد سووتێنراوە.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید باران دەرسیم لە ئێلح ١٦ی ئەیلول لە ئایدنلکئەڤلەر دوو ئۆتۆمبێڵی نۆکەرانیان سووتاندووە.

لە ١٧ی ئەیلولدا لە گەڕەکی باغلاری ئێلح بارهەڵگرێکی ئیدارەی کارەبا سووتێنراوە.

١٧ی ئەیلول لە گەڕەکی بایندری ئێلح کەسێک کە کاری بێئەخلاوی دەکرد و مادەی هوشبەری دەفرۆشت سزادرا.

١٧ی ئەیلول لە کارشیاکای ڕێگای ئاوریشمی وان یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سەما کۆچەر بازرگانێکی مادەی هوشبەریان سزادا.

١٨ی ئەیلول لە ناوچەی ئەدرەمیتی وان وێستگەی توڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنی کۆمپانیای جی ئێس ئێم سووتێنراوە.

١٨ی ئەیلول گەشتی ڕێگای شەمەندەفەر لە ناوچەی تووشبای وان وەستێنرا.

١٦ی ئەیلول لە بەدلیس یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سەید خەرزان ئۆتۆمبێڵی جۆری دۆبلۆی جاشەکانیان سووتاندووە.

١٧ی ئەیلول یەکینەکانی شەهید نوودا کارکەر لە گەڕەکی فەوزی چاکماکی ئاگری مارکێتێکی نۆکەرانیان سووتاندووە."

ف.ق