یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی بارەگایەکی سەربازی تورک چالاکییان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی بارەگایەکی سەربازی سویای داگیرکەری تورک لە توزلای چالاکییەکیان ئەنجامدا.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چیاگەر-ی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکێتی گەلان- HBDH لە دژی سەربازگەی سەرهەند ئیبراهیم کەنجیرجی-ی سوپای داگیرکەری تورک لە توزلا چالاکییەکی ئەنجامدا.

HBDH لە لێدوانێکدا رایگەیاند،

"دوای رنجیرە تەقینەوەیەک بە دەیان پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە کۆبوونەوە، چەندین ئامبولانس و ئۆتۆمبیلی ئاگرگوژێنەوە گەیشتنە شوێنی چالاکییەکە. هێزەکانمان دوای چالاکییەکە بە بێ زیان گەیشتنە بارەگاکانی خۆیان. لە ژێر ناوی 'سوپای بەهێز، تورکیای بەهێز' یەک لە دوای یەک دەنگی تەقینەوە بەرز بووەوە."

'لە هیچ شوێنێک لە ئەمن و ئاسایشدا نین'

لە بەردەوامی لێدوانەکەدا باس لەوە کرا:

"هیزەکانمان بۆ تۆلەی کۆمەڵکوژی جزیر ئەم چالاکییەی ئەنجامدا. دوژمنی گەلەکەمان لەو شوێنەی بە هەزاران چەک و زرێپۆشی لێ جێگیر کردووە و وەکو قەڵای پاراستن پیشانی دەدات، هێشتا ئارام و پارێزراو نییە. ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە جزیر ئەنجامدرا، لە لایەن ئاکەپە-مەهەپەوە ئەمڕۆش بەردەوامە. فاشیزمی ئەردۆغان زوڵمی دەستەڵاتداریەتییە. لە بەرامبەر ئەم زوڵمە، لێپرسینەوە لە ئەردۆغان و هاوکارانی دەکریت.

HBDH هاوکات رایگەیاند،"ئەوانەی گەلەکەمان، ژن و خۆڕاگرەکانمانی رەشەکوژ کرد، شارەکانیان خاپوور کردین، سەرەکیترین ئامانجی چالاکییەکانمانە."

'ئێمە لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکەین"

لە کۆتایی لێدوانەکەشدا باس لەوە کرا، "لە جزیر، ئەوانەی تەنانەت جەنازەکانیشیان ئەشکەنجە داین با ئەوە باش بزانن کە هێزەکانمان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەن، خاڵی سەربازی، سەربازگە و کۆشکەکانتان پارێزراو نین! ئارامترین شوێنەکانتان، ناتوانن ئێوە لە چنگی هێزەکانی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکێتی گەلان- HBDH بپارێزیت. ئیمە وەکو HBDH رایدەگەیێنین، تا ئەو رۆژەی زوڵم و زۆرداری بەردەوام بێت، تا سەرکەوتن، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین. ئێمە دەسەڵاتی قڕکەی فاشیزم هەڵدەوەشێنین."

ز.ش