یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە وان چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نودا کارکەر و شەهید فەرهاد فەڕاشین ڕایگەیاند، تا زانیاری لەسەر دۆخی ڕێبەرمان بڵاونەکرێتەوە ئەوان دەست لە چالاکیەکانیان هەڵناگرن و ئەم ئاگرە ئەردۆغان دەسووتێنێت.

یەکینەکانی تۆلەسەندنەوەی شەهید نودا کارکەر و شەهید فەرهاد فەڕاشین لەبارەی چالاکیەکانی وان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە ڕایانگەیاند، ناونیشانی چارەسەری ئیمڕالیە. تاکە چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە. تا لەبارەی دۆخی تەندروستی رێبەرمان زانیاری بڵانەکرێتەوە و چاوپێکەوتن ئەنجامنەدرێت، هەموو ڕۆژێک ئاگرەکەمان گوڕتر دەبێت. دوژمن تار و مار دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە تا زانیاری لەبارەی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگیرێت، ئێمە لە باکوور بێوەستان چالاکی ئەنجامدەدەین.

چالاکی

٢٧ی شوبات لە گەڕەکی سورمەلی خۆچاری وان لەدژی پۆلیسی داگیرکەر بە فیشەکی هەوایی و بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا. پۆلیس لە کاتی چالاکیدا نەیانتوانی بچنە ناو گەرەکەکە، بە هەلیکۆپتەر کاتژمێر ٩شەو تا ٨ی بەیانی هەوڵیاندا بەڵام نەیانتوانی سەربکەون.

٢٧ی شوبات لە گەڕەکی ستاسیۆنی توشبا لە سەر رێگای ستاسیۆنی شەمەندەفەر لەکاتی تێپەربوونی شەمەندەفەرێک بۆمبێکی دەستی تەقینرا. گەشتی شەمەندەفەر سنوردار کرا.

٢٧ی شوبات لە سەر رێگای ئیپەکیۆلی ئەرتەمێتان پانکارت هەڵواسرا و ڕێگای هاتوچۆ داخرا.

ف.ق