یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی خەمگین رۆژ ٥ ئۆتۆمبیلی پۆلیسیان سووتاند
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی خەمگین رۆژ لە ئەستەنبول لە دژی باڵەخانەکانی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، ٥ ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پۆلیسیان سووتاندووە.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی خەمگین رۆژ لە ئەستەنبول لە دژی باڵەخانەکانی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، ٥ ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پۆلیسیان سووتاندووە.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی خەمگین رۆژ لە بارەی چالاکییەکەدا لێدوانێکی بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە ٢٣ی کانونی دووەم یەکینەکانمان بەشەو لە گەڕەکی هالکالی-ی سەر بە ناوچەی کوچوک چەکمەجەی ئەستەنبول لە دژی باڵەخانەکانی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامداوە. ئەندامانی یەکینەکەمان چوونە ناو باڵەخانەکانی پۆلیس و ٥ ئۆتۆمبیلی پۆلیسیان سووتاند. ئێمە لە هەموو شوێنێک تۆڵەی خۆمان لە پۆلیسی داگیرکەری تورک دەسەنینەوە."
ز.ش