یەکینەی تۆڵەسەندنەوە 'کۆنترایەکیان' سزادا
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید عادل گیتە ئاشکرای کرد، هێزەکانیان هالیل مەشە کە لە شاری مێردین کاری کۆنترا دەکات، سزایان داوە.
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید عادل گیتە ئاشکرای کرد، هێزەکانیان هالیل مەشە کە لە شاری مێردین کاری کۆنترا دەکات، سزایان داوە.
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید عادل گیتە لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەوان بەردەوامن لە چالاکییەکانیاندا بۆ سزادانی کەسانی جاسووس و کۆنترا و هاوکارانی دەوڵەتی تورک.
لە راگەیێندراوەکەی یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید عادل گیتەدا هاتووە:
"ئەندامانمان لە یەکینەی تۆڵە، ئێوارەی رۆژی ١٣ی شوبات کاتژمێری ٢٢:٠٠ لە دژی کەسیک بە ناوی هالیل مەشە ناسراو بە (ئاکرەب خەلیل) کە چەندین ساڵە لە سەر رێگای مێردین-قۆسەر بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کار دەکات، بە تایبەت لە رووی کۆنتراوە، چالاکییەکیان ئەنجام داوە. ئەندامانمان بۆسەیان بۆ ناوبراو دانابوو و دوای ئەوەی بە چەک تەقەیان لێ کردووە، هێزەکانی پۆلیسی داگیرکەری تورک گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بۆ ماوەیەک شەڕ و پێکدادان رووی داوە و کۆنترای بە ناوی هالیل مەشە بە سەختی بریندار بووە. هێزە داگیرکەرەکانی دوژمن بریندارەکەیان بە ئامبولانس رەوانەی نەخۆشخانە کرد. ئەندامانیشمان کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا، بە سەلامەتی گەڕانەوە ناوچەکانیان.
'ئیتر هۆشدارییان پێ نادرێت، سزا دەدرێن'
هالیل مەشە کەسێکی کۆنترایە کە چەندین ساڵە لە هەرێمی نسێبین و بە گشتی ناوچەکە کاری کۆنترا دەکات و زیانێکی زۆری گەیاندووەتە گەلەکەمان. پێش ئێستا رامانگەیاندبوو، ئەوانەی کاری کۆنترا و جاسووسی دەکەن و ئەوانەی هاوکاری دوژمنن، جارێکی دیکە هۆشدارییان پێنادرێت. وەک چۆن لە دژی هالیل مەشە کە کاری کۆنترای دەکرد، چالاکیمان ئەنجامدا، لەمەولاش بە هەمان شێوە ئەو جۆرە کەسانە سزا دەدرێن. ئەو کەسانەی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کار دەکەن و هاوکاریانن و جاسووسی و کاری کۆنترایان بۆ دەکەن، جارێکی دیکە هۆشدارییان پێنادرێتەوە، بەڵکو رووبەرووی چالاکیی تۆڵەسەندنەوەکانمان دەبنەوە. لە دژی هاوکار و جاسووس و کۆنتراکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە زیان دەگەیێنن بە گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە کوردستان، چالاکییەکانمان زیاد دەبن."
ز.ش