یەکێتی و پارتی لە سەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێکەوتن

شاندی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنی "كاندیدی لیستی برایەتی" بۆ پارێزگاری كەركووک کۆبوونەوە و ناوی پارێزگاری نوێی کەرکوکیان ڕاگەیاند.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و پاش کۆبوونەوەکە هەر یەک لە مەحمود محەمەد ووتەبێژی پارتی و قادر حەمەجان ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتیی لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا ڕایانگەیاند کە رێکەوتوون لە سەر کەسێک بۆ پارێزگاری کەرکوک.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد و تیایدا تەیب جەبار-یان وەك كاندیدی لیستی برایەتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دیارییکرد هەروەها محمود محەمەد ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەل تورکمان و عەرەبەکانی شارەکە رێکدەکەون.

تەیب جەبارتەپەلوو پێشتر لە کابینەکانى پێشوودا پۆستى بریکارى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستانی هەبووە ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ فەرمانبەر بووە وەک ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی ١/٨/١٩٩٢ تا ١/٨/١٩٩٧ بریکاری وەزارەتی ئ نیشتەجێکردن بووە لە کابینەی یەکەم و دووھەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

ک-ش