یەکەى قەناس بە دەستى گەریلا لە گەڤەر چالاکیى ئەنجامدا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، رۆژی ٧ی تشرینى یەکەم هێزەکانى گەریلاکانی گەریلا چاکییەکیان لە گەڤەر ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا سەربازێکى تورکیا کوژرا.

هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی یەکەى قەناس بە دەستى گەریلا لە گەڤەر راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا رۆژی ٧ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا لە دژی سەربازانى تورکیا لە شاخی عەلی شێر لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامدا".

هەپەگە راشیگەیاندووە "لەو چالاکییەدا سەربازێکى سوپاى تورکیا کوژراوە".

ر.م