یەکەکانی تۆڵە لە ئامەد و ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز لە ئامەد و ئیستەنبول لە دژی پۆلیسەکان و فاشیستەکان چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەکانى تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز لە ئامەد و ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەکانی تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز لەبارەی ئەو چالاکییانەوە رایانگەیاند، لە ١٥ی تەممووزدا لە ئامەد لە گەڕەکی کۆناکی فارقین لە دژی ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆش لە نزیک خوێندنگەى ناوەندیی فارقین بە بۆمبی کاریگەر هێرشکرایە سەری. ئەوە روون وبوەتەوە، کە لەو چالاکییەدا ٢ پۆلیسی تورک بریندار بوون. دواى چالاکییەکە تیمە تایبەتەکانی تورک ناوچەکەیان گەمارۆداوە، بەڵام یەکەکەیان بە سەلامەتی لە ناوچەکە دوورکەوتووەتەوە.

راشیگەیاندووە، ئەو چالاکییە بۆ یادی شەهید زانا فارقین و شەهید عەگید جودی ئەنجامدراوە، کە لە ٧ی تەممووزدا لە هەرێمەکانى پاراستنی مەدیادا شەهید بوون.

ئەوەشی راگەیاندووە، لە ناوچەى بسملی ئامەد ٢ محەتەى دابەشکردنی کارەبا لەلایەن یەکەکەیانەوە ئاگری تێبەردراوە.

هەروەها لە ١٥ی تەممووزدا لە ئیستەنبول و لەسەر هێڵی کادی کۆی بۆستانجی ٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنران.

ژ.ت