یەکەکانی تۆڵە لە نسێبین چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانى تۆڵەى شەهید سۆرخوین لە دژی کارگەیەک، کە کاری بۆ سوپای تورکی داگیرکەر دەکرد چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەى تۆڵەی شەهید سۆرخوین لەبارەى چالاکییەکەیانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە "ئەندامانمان لە یەکەی تۆڵەى شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی لە ١٤ی ئادار و لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ دا لە نسێبین لە دژی کارگەیەک بە ناوی کایا تاڤوکچۆلوک لە بەرامبەر مزگەوتى قژلێ، کە کاری بۆ سوپای تورک دەکرد چالاکییەکیان  لە دژی بە بۆمبی دەستی ئەنجامدا. بەو هۆیەوە زیان بە کارگەکە گەیشت.

خاوەنی ئەو کارگەیە کەلوپەل و پێداویستیی بۆ سوپای تورکی داگیرکەر دابین دەکات و پێیان دەفرۆشێت. زوو یان درەنگ ئێمە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو نۆکەرانە دەکەین، کە کار لەگەڵ سوپای تورکی داگیرکەر و بکوژی کورداندا دەکەن. ئێمە بۆ دواینجار نۆکەران لە نسێبین و ناوچەکە هۆشیار دەکەینەوە: یان ئەوەتا دەست لە خیانەتکردن لە گەلی کوردستان هەڵگرن، یان ئەوەتا دەبنە ئامانجی چالاکییە تۆڵەسێنەکانمان".

ژ.ت