تەقینەوەیەک لەخانەقین ٥ قوربانی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە شارەدێی سەعدیە، بە کاروانێکی چەکدارانی حەشدی شەعبیدا، چەکدارێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون.

کەمێك لەمەو بەر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای چواری حەشدی شەعبیدا لە شارەدێی سەعدیە-ی سەربە شارۆچکەی خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، کە لە لیواکەی حەشدی شەعبییەوە وەریگرتووە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا چەکدارێکی حەشد کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون.

لە ئیستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین چارەسەریان بۆ دەکرێت و سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای بەسرە.

ک-ش